بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی زراوی لە هێرشی سەربازیی ئەمریکا چووە

کۆماری ئیسلامی زراوی لە هێرشی سەربازیی ئەمریکا چووە
AvaToday caption
زەریف: بەرپرسانی دەوڵەتی ترامپ و هاوپەیمانەکانی هەوڵی هەڵگیرساندنى شەڕ دەدەن
posted onApril 28, 2019
noبۆچوون

 

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ تەلەڤزیۆی فاکس نیوز ڕایگەیاند ئەندامانی دەوڵەتی ترامپ و هەروەها هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیانهەوێ ئەمریکا پەلکێشی شەڕ لەگەڵ ئێران بکەن.

 

لەو دیمانەیەدا کە وابڕیارە یەکشەممە ٨ی بانەمەڕ بڵاو بکرێتەوە، بەڵام فاکس نیوز ڕۆژی هەینی بەشێکی چکۆلەی لێ بڵاو کردەوە، زەریف ئاماژە بەوە دەکات جان بۆڵتن ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی بە هاوکاری ئیسرائیل، عەرەبستان و ئیمارات هەوڵی ئەوە دەدەن کێشەکانی نێوان تاران و واشنگتۆن قووڵ بکەنەوە و ئەمریکا بەرەو شەڕ لەگەڵ ئێران ببەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر جان بۆڵتن، بنیامین نەتانیاهۆ، محەمەد بن سەلمان و محەمەد بن زاید جێگری پاشای ئیماراتی بە گرووپی " ب " ناودێر کردبوو کە هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران دەدەن. زەریف لە چاوپێکەوتن لەگەڵ فاکس نیوز ڕایگەیاند هەموو ئەو کەسانە هۆگری درووستبوونی شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێرانن. زەریف لە درێژەی قسەکانیدا گوتویەتی ئەو باوەڕی وانییە ترامپ خوازیاری شەڕ لەگەڵ ئێران بێ و پێێ وابووە کە سەرکۆماری ئەمریکا لە بیری بردنەسەرەوەی بەڵێنی هەڵبژاردنی بێ کە گووتبوی خوازیاری دوورکردنەوەی ئەمریکایە لە شەڕ.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێ ئامانجی ترامپ درووستکردنی زۆرترین گوشارە دژی ئێران بۆ ئەوەی بە چۆکماندا بێنێت، بەڵام ئەو سیاسەتە مەحکوم بە دۆڕانە.

شەڕى ئەمریکا و ئێران