بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چین لە دووڕیانى کشانەوە لە کڕینى نەوتى ئێران و یا پچڕانى پەیوەندى بانکى لەگەڵ ئەمریکا

چین لە دووڕیانى کشانەوە لە کڕینى نەوتى ئێران و یا پچڕانى پەیوەندى بانکى لەگەڵ ئەمریکا
AvaToday caption
posted onApril 27, 2019
noبۆچوون

 

دوو دەسەڵاتدارای ئەمریکایی ڕایانگەیاندووە گەڵاڵەی کەمکردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی نەوت لە دوای تەواوبوونی ماوەی لێخۆشبوونی کاتی شەش مانگە، چین ناگرێتەوە و ئەو وڵاتە دەبێ بە تەواوەتی کڕینی نەوت لە کۆمارى ئیسلامى کۆتایی پێ بهێنێت.

 

دۆناڵد ترامپ ڕۆژی دووشەممە سێی بانەمەڕ ڕایگەیاندووە لێخۆشبوونە نەوتییەکان کە لە مانگی گەڵاڕێزانی ڕابڕدوو و دوای هاتنەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام بۆ هەشت وڵات ڕاگەیێنرا، چیتر درێژ ناکرێتەوە و چین یەکێک لەو هەشت وڵاتەیە. بە گووتەی ئەو دەسەڵاتدارە ئەمریکییانە، چین دەتوانێ نەوتی خۆی لە ئەمریکا یا عەرەبستان دابین بکات.

دەسەڵاتدارێکی دیکەی ئەمریکایی بە نیشانەی کاردانەوە بە هەڕەشەکانی عەلیرەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی کۆمارى ئیسلامی لەمەڕ داخستنی گەرووی هورمز ئەگەر بێتوو هەر کێشەیەک بۆ ئێران دروست بێت، گووتی "ئەو کارە زەرەر لە ئێران و هاوپەیمانەکانی دەدات".

بە گووتەی ئەو دەسەڵاتدارە هەر هەوڵێک بۆ کۆسپ درووستکردن لەسەر ئەو رێگەیە، سەرەتا ئێران و دواتر هەموو ئەو وڵاتانەی لایەنگری لە ئێران دەکەن،  لاواز دەکات.

خۆبواردنی چین لە ڕاگرتنی تەواوی هاوردەکردنی نەوتی ئێران دەبێتە هۆی پچڕانی پەیوەندی سیستەمی بانکی چین بە بانکەکانی ئەمریکا و ئەو حاڵەتە کاریگەری لەسەر پەیوەندی ئەو دوو جەمسەرە ئابورییەی دونیا دادەنێت.

نەوتى ئەمریکا و ئێران