بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دوو نەوتهەڵگری ئێران بوونە قوربانی سوریە

دوو نەوتهەڵگری ئێران بوونە قوربانی سوریە
AvaToday caption
posted onApril 21, 2019
noبۆچوون

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی ناوەندی نەوت بە زمانی سادە بە دەستی هێناوە، دوو نەوتهەڵگری ئێران کە یەکیان ئاڵای پانامای پێبوو و لە ساڵی ٢٠١٨ بەولاوە لە ژێر بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی هیندیە وئەوەی دیکە لە ڕووسیە تۆمار کراوە زیاتر لە ٦ مانگە بە هۆی ڕاگوێزتنی نەوت بۆ سوریە وەستاون.

 

نەوتهەڵگری یەکەم بە ناوی تور ٢ و زانیارییەکانی : tourbuilt 2007, dwt 158817, 2,imo 9364112 یە. لە مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٧ نەوتی ئێرانی بۆ سوریە دەگواستەوە، بەڵام بە هۆی ڕەشەباوە لە کەناری لازقیە لەنگەرى گرت. بە پێی زانیارییەکانی "مریتایم بولیتن"، وابڕیار بوو ئەو نەوتهەڵگرە حەوتووی پێش ڕزگار بکرێ و بگەڕێندرێتەوە بۆ کەنداوی فارس بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە ئەو کارە کراوە یان نا.

 تور ٢ هەڵگری نەوتی ئێران بوو کە لە مانگی ڕەزبەر لە "خارک" باری هەڵگرتبوو و دواتر ئەو نەوتهەڵگرە بە کووژاندنەوەی شوێندۆزەکانی (ڕادار) لە کاناڵی سویز تێپەڕیبوو و نەوتەکەی ڕادەستی پاڵاوگەی بانیاسی سوریە کردبوو. لە مانگی بەفرانباردا و کاتێک نەوتهەڵگرەکە وەستا خەڵکی ناوچەکە سەرەتا پێیان وابوو کە ئەوە پاپۆڕیکی ڕووسیە بەڵام ڕوون بووەوە کە نەوتهەڵگرەکە ئێرانییە و هەموو خزمەتگوزارییە هێندییەکانی لە سەر پاپۆڕەکە ئامادەن.

نەوت هەڵگرەکەی دیکە see shark  لە ڕوسیە ڕیجیستێر کراوە و مۆدێلی سویزمەکسە. بە پێی هەواڵی ناوەندی شوێندۆزی پاپۆرەکان ئەو نەوتهەڵگرە هەموو مانگێک و بە بەردەوامی ملیۆنێک بەرمیل نەوتی لە ئێرانەوە بۆ پاڵاوگەی بانیاسی سوریە بار کردووە بەڵام لە مانگی خەزەڵوەری ٩٧ کاتێک تەمای تێپەڕبوون لە کانالی سویزی هەبووە بە هۆکاری ناڕوون لە باشوری ئەو کاناڵە سوڕاوەتەوە و لە بەندەری "ڕاس بەناس" وەستاوە.

نەوتکێشى ئێران

ناوەندی نەوت بە زمانی سادە: لەو دۆخەی ناخۆشەی کە گەمارۆکان لەسەر کۆماری ئیسلامییە و وابڕیارە ٢٠ ڕۆژی دیکە زیاتر بێتەوە دەسەڵاتدارانی ئێران توانایی و ملیارەها دۆلار ئێران بۆ پشتیوانی لە دەسەڵاتی سوریە بەکار دێنن. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو نەوتهەڵگرانە بۆ ڕۆژانی داهاتووی ئێران گرینگییەکی زۆریان هەیە. لە لایەکی دیکە بەو قەیرانەی کە دوای هەڵوەشانەوەی ئیزنی کەڵکوەرگرتن لە ئاڵای پاناما بۆ نەوت هەڵگرە ئێرانییەکان درووست بووە وا دەردەکەوێ دانوسان کراوە بۆ تۆمارکردنی نەوتهەڵگرەکانی ئێران لە ڕووسیە و هولەند و دیار نییە بە چ ڕێککەوتنێک داراییەکانی ئێران لەو وڵاتانە تۆمار کراون و لە داهاتوودا مەجالی ئەوە هەیە بگەڕێنرێنەوە بۆ ئێران یاخود نا؟

خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە ڕێگەکانی دەورلێدانەوەی گەمارۆکان ئەوەندە بۆ بەرژەوەندی خەڵک و هەوڵی نابەجێ کەڵکی لێوەرگیراوە کە ئێستا هەڵگرتنی نەوتی ئێران لە لایەن نەوتهەڵگرەکانیش وای لێهاتووە گەمارۆی بەدواوە بێ. ئەوە بووەتە هۆکاری ئەوەی کۆمپانیاکانی هێنان و بردنی دەریایی دڵخۆشییەکی ئەوتۆیان بە بوون لە خارک نەبێ و تاران بە ناچاری نەوتەکەی کەمتر لە ٥٠ دۆلار دەفرۆشێت لە کاتێکدا نرخی نەوت ئەو ڕۆژانە ٧٢ دۆلارە.

ئەو کارەی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەیە کە تێچووی گرانی هێنانوبردن و بیمەکانی کە چەندین بەرابەر زیاتر تێچوویان دەبێ لەسەر شان لاچێ و ئەو کەمە موشتەرییەی هەیەتی بیپارێزێت، سرنج ڕاکێش ئەوەیە کە بە داخرانی کاناڵی سوئێز لەسەر نەوتهەڵگرەکانی ئێران کە ئامانجیان سوریەیە ئێستا کۆماری ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لە ١٥ هەزار تڕۆمبێلی نەوتهەڵگر و لە ڕێگەی عێراقەوە خەریکی گەیاندنی نەوتە بۆ سوریە.

هەر بۆیە هیچ جێگای سەرسوڕمان نییە کە دەسەڵاتی عێراق قەرزی کارەبا و گازی ئێران ناداتەوە و بانکی ناوەندی ئێرانیش هیچ بەدواداچوونێکی جدی بۆ ئەو پرسە ناکات.