بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دۆناڵد ترامپ: کۆماری ئیسلامی لە ١٤ تێکهەڵچوونی گەورەی ناوچەیی دەستی هەبووە

دۆناڵد ترامپ: کۆماری ئیسلامی لە ١٤ تێکهەڵچوونی گەورەی ناوچەیی دەستی هەبووە
AvaToday caption
posted onApril 7, 2019
noبۆچوون

 

دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری ئەمریکا ئێوارەی شەممە ١٧ خاکەلێوە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی هاوپەیمانی یەهودییە کۆماریخوازەکان لە لاس ڤێگاس گووتی "کۆماری ئیسلامی لە پشت زۆربەی تێکهەڵچوونە مەترسیدارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ئەوە بوو بە هۆکاری ئەوەی ئەمریکا لە بەرجام بچێتە دەر".

 

ترامپ گووتی "ساڵی پێش بڕیاڕم دا لە ڕێککەوتنی ناوەکی کە یەک لایەنە، مەترسیدار و کارەساتبار بوو بچمە دەرێ. ئەوان دەیانهەوێ ئیسرائیل بکوژن و لە ناوی ببەن". سەرکۆماری ئەمریکا دواتر گووتی "ئێمە ئێستا توندترین گەمارۆکانمان دژی کۆماری ئیسلامی داناوە و ئێران ئیدی ئەو وڵاتە نییە کە پێش بە دەسەڵات گەیشتنی من بوو".

سەرکۆمارى ئەمریکا دۆناڵد ترامپ گووتی "کاتێک ئەمن بوومە سەرکۆمار لە یەکێک لە دانیشتنەکانی وەزارەتی بەرگری لە پێنتاگۆن بە ئامادەبوونی ژەنەڕاڵ و ئینسانە گەورەکان بەشداریم کرد و ویستم گوێ لە ڕاپۆرتێک لەسەر ئێران بگرم".

 لە ١٤ ناوچە کە تێکهەڵچوونی گەورە تێیاندا هەبوو ئێران دەستی تێدا هەبوو و سەربازەکانی خۆیان لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو کردووەتەوە و پارەیان پێ دەدەن. دۆناڵد ترامپ گووتی "ئێستا هەلومەرجەکە گۆڕاوە و لە شەقامەکانی ئێران خۆپێشاندان هەیە و پارەیەکى زۆر کەم دەچێتەوە بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران".