بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سوید ڕۆژنامەنووسێکى عێراقى بە تۆمەتى سیخوڕى بۆ کۆمارى ئیسلامى دەستبەسەر کرد

سوید ڕۆژنامەنووسێکى عێراقى بە تۆمەتى سیخوڕى بۆ کۆمارى ئیسلامى دەستبەسەر کرد
AvaToday caption
posted onApril 3, 2019
noبۆچوون

 

دەوڵەتى سوید، ڕۆژنامەنووسێکى عێراقى دانیشتووى ستۆکهۆڵمى سوید، بە تۆمەتى سیخوڕى بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران دەستبەسەر کرد. دەیلى تلێگرافى چاپى لەندەن کە ئەم هەواڵەى بڵاو کردووەتەوە، نووسیویەتى "ڕەغدان خەزعەلى" ڕۆژى هەینى دەستبەسەر کراوەو نێردراوە بۆ دادگاى سوید تا ڕووداوەکە ڕوون و ئاشکرا بکرێت و سزا بدرێت.

 

ئەم عێراقییە تۆمەتبارە بەوەى کە لەبارەى گرووپى ئەلئەحوازییوون کە گرووپێکى جیاخوازى عەرەب و ئۆپۆزسیۆنى ئێرانییە و دژى کۆمارى ئیسلامى خەبات دەکات، بەدواداچوونى کردووە و لەگەڵ سەرۆکى یەکێک لە گرووپە سەربازییە عێراقییەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى لە پەیوەندیدا بوووە. پارێزەرى ئەم ڕۆژنامەنووسە عێراقییە تۆمەتبارە، گوتوویەتى کە ڕەغدان هەموو تۆمەتەکانى سەرى ڕەت کردووەتەوە.

دەستبەسەرکردنى ئەم عێراقییە کە بۆ یۆرۆنیوز کارى دەکرد، لە کاتێکدایە کە یەکێتى ئەوروپا خەریکى بڕیاردانە لەسەر چالاکی ڕێکخراوە ئیتلاعاتییەکانى ئێران لە ئەوروپا و گەمارۆى نوێ لەسەر کۆمارى ئیسلامى.  شایەنى باسە پێشتریش لە چەندین وڵاتى ئەوروپایى وەک فەڕانسە و دانیمارک و هۆڵەندا، کۆمارى ئیسلامى چەندین هەوڵى ئیتلاعاتى داوە و سیخوڕەکانیان دەستبەسەر و ئاشکرا بوونە.