بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سێ وڵات بە تەواوى نەوت لە ئێرانەوە هاوردە ناکەن

سێ وڵات بە تەواوى نەوت لە ئێرانەوە هاوردە ناکەن
AvaToday caption
posted onApril 3, 2019
noبۆچوون

 

برایان هۆک بەرپرسی ژووری تایبەت بە ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ٣ وڵات لەو هەشت وڵاتەی کە لێخۆشبوونی کاتی گەمارۆکانی ئەمریکا دەیگرتنەوە، هاوردەی نەوتیان لە ئێران بە تەواوەتی ڕاگڕت.

 

ویلایەتە یەکگرووەکانی ئەمریکا پێش دەستپێکردنی خوولی نوێی گەمارۆکان، لێخۆشبوونى بۆ هەشت وڵاتی چین، هیند، یونان، تایوان، ژاپۆن، کۆریای باشوور و تورکیە دەرکرد تا بتوانن نەوتى ئێران هاوردە بکەن. هۆک بە ڕۆژنامەنووسانی گووت "ئێمە لە مانگی گەڵاڕێزانەوە هەشت ڕێگەپێددانمان دەرکرد بۆ ئەوەی پێش بگرین لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ، ئەمن ئەوڕۆ دەتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە سێ وڵات هاوردەی نەوتی ئێرانیان گەیاندە سفر.

هەرچەندە کە هۆک ناوی ئەو سێ وڵاتەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: ئێمە لە بازاڕدا هەلومەرجێکی باشترمان هەیە بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران بە سفر بگەیێنین، ئێمە نامانهەوێ لێخۆشبوونی نوێ ڕابگەیێنین.

دەسەڵاتدارێکی پلەبەرزی دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو بە هەواڵنێرانی گووت "ئەمریکا خوازیاری دانانی گەمارۆی زۆرترە لەسەر کۆماری ئیسلامی کە بەشگەلێکی نوێی ئابووری لە خۆی دەگرێت. بە پێی قسەکانی ئەو دەسەڵاتدارە ئەو گەمارۆ نوێیانە لە ساڵڕۆژی چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام دەخرێنە سەر کۆماری ئیسلامی.