بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کتێبێ لەسەر دۆسیەی ١٠٠ پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بڵاو بووەوە

کتێبێ لەسەر دۆسیەی ١٠٠ پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بڵاو بووەوە
AvaToday caption
posted onApril 2, 2019
noبۆچوون

 

ڕێکخراوی داد بۆ ئێران، هاوکات لەگەڵ چلەمین ساڵیادی گشتپرسی کۆماری ئیسلامی، بەرگی یەکەمی کتێبی "چل ساڵ تاوان"ى بڵاو کردەوە کە دۆسیەی پێشێلکردنی مافی خەڵکى تێدایە لە لایەن ١٠٠ کەس لە بەرپرسانی کۆمارى ئیسلامى.

 

وابڕیاڕە ئەو کتێبە لە پێنج بەرگدا دۆسیەکانى تایبەت بە ٥٠٠ کەس لە پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی بە ئامانجی بەدواداچوون و وەڵامدەر ردنی ئەو کەسانە بڵاو بکاتەوە. لە بەرگی یەکەمی کتێبەکەدا دۆسیەی ١٠٠ کەس لە دەسەڵاتدارانی پلەبەرزی کۆماری ئیسلامی بڵاو کراوەتەوە کە ٢٥ کەسیان لە دامەزراوەکانی ژێر دەسەڵاتی خامنەیین و ٥٠ کەس لە پۆستی دادوەرى و ٣٦ کەس لە پیشە دەوڵەتییەکانن و هەندێکیشیان لە کاتی ئەندامبوون لە پەڕلەمانی ئەو وڵاتە مافی خەڵکیان پێشێل کردووە.

عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، حەسەن ڕوحانی سەرکۆمار، برایم ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای داد، سادق ئامولی لاریجانی سەرۆکی پێشووی دەزگای داد ، میرحوسێن موسەوی سەرۆکوەزیرانی پێشوو لەو کەسانەن کە لە لیستی ١٠٠ کەسی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێراندان.