بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

برایان هۆک: پرسی هەڵوەشانەوەی ڤیزای خزم و کەسی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ئەمریکا لەژێر لێکۆڵینەوەیە

برایان هۆک: پرسی هەڵوەشانەوەی ڤیزای خزم و کەسی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ئەمریکا لەژێر لێکۆڵینەوەیە
AvaToday caption
کەمپینی دەرکردنی ئاغازادەکان کە بە ١٤ هەزار واژووەوە ڕادەستی کۆشکی سپی کرابوو، وەڵام دەداتەوە
posted onMarch 28, 2019
noبۆچوون

 

نوێنەری تایبەتی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران سەبارەت بە داواکاری هەڵوەشانەوەی ڤیزای خزم و کەسی نزیکی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی کە لە ئەمریکا دەژین، گووتی "ئەو پرسە لە ژێر لێکۆڵینەوەیە".

 

هەندێک لە ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ سزادانی ئێران سەبارەت بە بارمتەگرتنەکانی ئەو وڵاتە، هەوڵێکی نوێیان بۆ هەڵوەشانەوەی ڤیزای خزم و کەسی دەسەڵاتدارانی ئێران کە لە ئەمریکا کار دەکەن، دەست پێ کردووە. برایان هۆک بەرپرسى کاروبارى تایبەت بە ئێران لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا گووتی "ئێمە خەریکی لێکۆڵینەوەین لەسەر سیاسەتی دەرکردنی ڤیزا بۆ ئەوەی بتوانین ئەو پرسە چارەسەر بکەین".

هۆک ئاماژەدان بە کەمبوونی ئاستی ڤیزا بۆ داواکارانی ئێرانی گووتی "بە هۆی نەبوونی پەیوەندی دیپلۆماتیک و هاوکارینەکردنی تاران بۆ گۆڕینەوەی زانیاری کێشە هەیە، بەڵام سەرەڕای ئەوە لەگەڵ خوێندکارانی ئێرانی بە تایبەتیتر مامەڵە دەکەین". برایان هۆک گووتی "هەندێک لە خزمانی دەسەڵاتدارانی ئێران کە لێرە دەژین، هەڵگری ناسنامەی ئەمریکین".

ئەم بەرپرسەى کاروبارى تایبەت بە ئێران لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا گووتیشی سەرەڕای ئەوەی هۆکاری زۆر بۆ مانەوەی خەڵکی ئێران لە ئەمریکا هەیە بەڵام ئەوان خەریکین لێکۆڵینەوە دەکەن لە پرسی وەرگرتنەوەى ڤیزای خزم و کەسی دەسەڵاتدارانی ئێران.

 

برایان هۆک

لینکى بابەتى پەیوەست بەم پرسە:

https://www.avatoday.net/ku/node/354