بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خەونى تورکیە بۆ ئەندامبوونى یەکێتى ئەوروپا لەسەروبەندى شێواندایە

خەونى تورکیە بۆ ئەندامبوونى یەکێتى ئەوروپا لەسەروبەندى شێواندایە
AvaToday caption
posted onMarch 14, 2019
noبۆچوون

 

ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا دەنگیان بە ڕاگرتنی گفتۆگۆکان دا لەگەڵ تورکیە بۆ ئەندامیەتی ئەو وڵاتە لە ئەوروپا

بە پێی هەواڵی ڕۆیتەرز نوێنەرانی پەڕلەمانی ئەوروپا پیشنیاریان کرد بە وڵاتانی ئەندامی ئەو یەکیەتییە کە بە هۆى:

ـ پێشێلکرانی مافی مرۆڤ

ـ نەبوونی ئازادی میدیایی

ـ سەرکوتی دژبەرانی دەسەڵات

دانوستانەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیە بۆ ئەندامبوونی ئەو وڵاتە لەو یەکیەتییەدا ڕابگرن.

٣٧٠ نوێنەری پەڕلەمانی ئەوروپا دەنگی ئەرێیان دا بەو بڕیاڕنامە کە تەنانەت وڵاتان ناچار نەبوون بە پەسەندکردنیشی و هەروەها ١٠٩ نوێنەر دژایەتیان دەگەڵ کرد و ١٤٣ نوێنەر دەنگی دژیان دا بە بڕیارنامەکە.

 دانوستانەکان بۆ ئەندام بوونی تورکیە لە یەکیەتی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٠٥ دەستی پێکردووە بەڵام لە ماوەی ساڵەکانی ڕابڕدوودا ڕاگیراوە. ڕوودانی کودەتای ناسەرکەوتوو لە تورکیە لە ساڵی ٢٠١٦ و ڕەشبگیرییەکانی دەوڵەتی ئەردۆغان دوای ئەو ڕووداوە بووە هۆی خراپبوونی پەیوەندییەکانی یەکیەتی ئەوروپا لەگەڵ تورکیە.