بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نرخی دۆلار لە ئێران گەیشتە بەرزترین ئاستی سێ مانگی خۆی

نرخی دۆلار لە ئێران گەیشتە بەرزترین ئاستی سێ مانگی خۆی
AvaToday caption
posted onFebruary 18, 2019
noبۆچوون

 

لە درێژەی چوونەسەرێی نرخی دراوی وڵاتان لە ئێران لە ڕۆژانی ڕابڕدوودا، بەیانی ڕۆژی دووشەممە بایەخی هەر دۆلارێکی ئەمریکایی ١٣هەزار تمەنی تێپەڕاند.

 

دۆلاری ١٣ هەزار تمەن نیشاندەری بەرزترین ئاستی داشکانی بەهای تمەنی ئێرانییە لە سێ مانگی ڕابڕدوودا. ئەو ڕاپۆڕتانەی لە بازاڕەکانی ئێرانەوە دێن باس لەوە دەکەن نرخی یەک سکە گەیشتووەتە چوار ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تمەن. ناڕوونبوونی دۆخی دوو گەڵاڵەی پەیوەست بە گرووپی تایبەتی کاری ماڵی لە کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی و ئەگەری گەڕانەوەی ئێران بۆ لیستی ڕەشی ئەو گرووپە لە هۆکارەکانی هەڵاوسانی دووبارەی بازاڕی دراو و زێڕی ئێران ناسێندراوە.

عەبدولناسر هیمەتی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە لە ئەنستاگرامەکەی خۆی بە پشتڕاستکردنەوەی چوونە سەری ڕێژەیی نرخەکان لە بازاڕی دراودا، نوسیبووی بانکی ناوەندی لە ئەگەری پێویستدا هەوڵی پێویست ئەنجام دەدات. شایانی باسە بە هۆ گەمارووەکانی ئەمریکا لەسەر کۆماری ئیسلامی بەهای دراوی نەتەوەیی ئێران لە ماوەی چەند مانگی داهاتوو تووشی مایەپووچییەکى گەورە بووەتەوە و بەو هۆیەوە هێزی کڕینی خەڵک هاتووەتە خوار و هەژاری لە جاران زیاتر بووە. بە گوێرەی ئەو ئامارانەی بڵاو دەبنەوە، هێزی کڕینی خەڵک ٥٠% دابەزیوە.