بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەرۆكوەزیرانی سوید: کۆماری ئیسلامی بۆ "توندوتیژی" گرووپە تاوانکارەکانی بەکاردێنێت

سەرۆکوەزیرانی سوید
سەرۆکوەزیرانی سوید
posted onJanuary 13, 2025
noبۆچوون

سەرۆكوەزیرانی سوید  دەڵێت: کۆماری ئیسلامی بۆ جێبەجێکردنی هەوڵە توندوتیژەکانی کەڵک لە گرووپە تاوانکارەکانی ئەو وڵاتە وەردەگرێت

ئۆڵف کریستێرسۆن، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار لە کۆنفڕانسی ساڵانەی "کۆمەڵگە و بەرگری"، گوتی: کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لەوەی  کەڵکی خراپ لە گرووپە تاوانکارەکانی ئەو وڵاتە وەربگرێت و  بۆ تاوانە قورسەکان بەکاریان دێنێت.

رێکخراوی هەواڵگریی سوید بەهاری ئەمساڵدا ڕایانگەیاندبوو، بەڵگەیان هەیە کە حکوومەتی تاران بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی دژی هاوڵاتییانی ئیسرائیل لە سوید و چەند وڵاتێکی دیکە، گرووپە تاوانکارەکان بەکاردێنێت.

پێش ئەو راپۆرتەی رێکخراوی هەواڵگریی سوید، چەندین جار لە سوید و وڵاتانی دراوسێی تەقە لە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کرابوو یان هەوڵدرابوو لە بەردەرگای باڵیۆزخانەی ئیسرائیل بۆمب دابنرێتەوە.