بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مەرگی گوماناویی یەکێک لە دەستگیرکراوانی بزاڤی ژن، ژیان، ئازادی

مەرگی گوماناویی یەکێک لە دەستگیرکراوانی بزاڤی ژن، ژیان، ئازادی
posted onSeptember 8, 2024
noبۆچوون

 سارا دڵدار، چالاکی مەدەنی خەڵکی ڕەشت و زیندانیی سیاسیی تەمەن ٣٢ ساڵ، کە لە کاتی یارمەتیدانی بریندارانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بە گولەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاڤاتودەی، ناوبراو بە هۆی عفوونەتی بەردەوام لە ئەنجامی برینداربوون و ٩ مانگ ئەشکەنجەدان لە زیندانی کۆماری ئیسلامیدا گیانی لەدەست داوه.

دەگوترێ تەرمەکەی لە بێدەنگیی میدیاكان و لە كەشێكی ئەمنیی بەکرێگیراوانی ڕێژیم بەخاک سپێردرا.

کۆماری ئیسلامی پێش له چارەسەر کردنی بریندارانی دژبەرانی خۆی دەگرێت و تاکو ئێستا ئەم کردەوه بووەته هۆی شەهید بوونی دەیان ناڕازی که کەوتنەته دەستی هیزه تیرۆریستییەکانی ئێران.