بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دوو ژنی بەهایی سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا

دوو ژنی بەهایی سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا
posted onSeptember 6, 2024
noبۆچوون

 لەم دواییانەدا شیوا کاشانی‌نژاد و موژگان سەمیمی بە تۆمەتی "چالاکی فێرکاری و بانگەشەی پەیوەندیدار بە ئایینی بەهایی" لەلایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ڕەشت سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

دادگای ئاماژه پێکراو بە سەرۆکایەتیی "مەهدی ڕاسخی" بەڕێوه چوو و هەر کامەیان سزای دوو ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکران بە سەریاندا سەپاوه.

هەروەها ئەم دوو هاووڵاتییە بەپێی سزای تەواوکەر بە پێبژاردنی بڕی ٨٠ ملیۆن و ١٠ هەزار تمەن غەرامە و بێبەش بوون لە مافی کۆمەڵایەتیی خۆیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ و یەک ڕۆژ سزا دراون.

ئەم بڕیارە لە ڕێکەوتی ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی بە پارێزەرانکانیان ڕاگەیندراوه.