بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل لانیکەم ١٢ کەس کوژران

لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل لانیکەم ١١ کەس کوژران
posted onJuly 28, 2024
noبۆچوون

 بەهۆی هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر  یاریگەیەکی تۆپی پێ لە شاری مەجدەل شەمس له بەرزاییەکانی جۆلان لانیکەم ١٢ کەس کوژران.

کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر  یاریگەیەکی تۆپی پێ لە شاری مەجدەل شەمس له بەرزاییەکانی جۆلان، لانیکەم ١٢ کەس کوژران و زیاتر لە ٣٠ی کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرته سەرەتاییەکان زپرینەی کوژراو و بریندارەکان منداڵ و گەنج بوونه که بۆ تێپەڕاندنی تەعتیلی ئاخر هەفته و سەیر کردنی یارییەکی تۆپی پێ، لەو یاریگەیه ئامدەبوون.

ئەم ڕاپۆرته هەروەها ڕادەگەینێت که دەوڵەتی ئیسرائیل، گروپی تیرۆریستی حزبووڵڵای لوبنانی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کردووە و لەبەرامبەریشدا حزبووڵڵا ڕەتی دەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکەی مەجدەل شەمسەوە هەبووبێت.

نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەم پەیوەندییه دەستبەجێ ڕاگەیەندراوێکی بەڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "زۆر بە توندی وەڵامی هێرشەکە دەدەینەوه".