بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوژرانی زۆرتر له ١٥٠ چەکداری حەماس له ماوەی تەنیا چوار ڕۆژ

کوژرانی زۆرتر له ١٥٠ چەکداری حەماس له ماوەی تەنیا چوار ڕۆژ
وێنەیەک پێش له ئامانج گرتنی ئۆتۆمبیلی تیرۆریستەکانی حەماس
posted onMarch 22, 2024
noبۆچوون

هێزی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، له یەکەم ڕۆژی هێرش بۆ سەر نەخۆشخانه "شیفا" له ناوەندی غەززه هەتاکو ئیستا توانیویانه زۆرتر له ١٥٠ تیرۆریستی حەماس سەر به کۆماری ئیسلامی ئێران بکوژن.

ڕۆژی هەینی، سێیەمی خاکەلێوەی ١٤٠٣ هەتاوی، ئەرتشی ئیسرائیل به بڵاو کردنی ڕاگەیاندراوێکدا وتی: "له درێژەی دوێنێ ٤٠ هێرشی ئاسمانیمان له ناوەندی غەززه ئەنجام داوه که زۆرینەیان بۆ پاڵپشتی له هێرشه زەمینییەکان بووه".

ئەم ڕاگەیندراوه دەڵێت: "له درێژەی هێرشەکان بۆ سەر تیرۆریستان که له نەخۆشخانەی شیفا خۆیان حەشار داوه تاکو ئێستا و له درێژەی چوار ڕۆژدا، زۆرتر له ١٥٠ تیرۆریست کوژراون"

هەروەها، هێزی بەرگری ئیسرائیل له یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ کوردی، هەواڵی هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر ئۆتۆمبیلێکی حەماسی بڵاو کردەوه که له ئاکامیدا، چوار تیرۆریستی فەڵستینی کوژران.

ئەحمەد بەرەکەت یەکێک لە کوژراوەکانه که دەستی هەبووه له هێرشێکی کوشنده بۆ سەر خەڵکی بێ‌تاوان له کەرتی ڕۆژئاوا له سالی ٢٠٢٣.

کوژرانی زۆرتر له ١٥٠ چەکداری حەماس له ماوەی تەنیا چوار ڕۆژ
ڕەسمێک له تیرۆریستەکانی حەماس که له هێرشەکەی ئیسرائیل کوژراون

هەروەها شین بێت، دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل، ئەمڕۆ هەینی، سێیەمی خاکەلێوەی ١٤٠٣ هەتاوی ڕایگەیاند، محەمەد هاوشین یەکێک له فەرماندەکانی ڕێکخراوی تیروریستی جیهادی ئیسلامی که له هێرشه ئاماژە پێکراوەکه بریندار ببوو، به هۆی قورسی برینەکانییەوه گیانی لەدەستداوه.

 ئیسرائیل دەڵێت، ئەو دوو تیرۆریسته له ئۆپراسیونە تیرۆریستییەکان دژ به گەلی جوو دەستیان هەبووه و ئەم هێرشه وەڵامێک بووه بۆ کردەوه قیزەونەکانیان.