به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ، پاسه‌وانانی سه‌ر سنووری توركیا، له ١١ی مارسی رابردوو هه‌شت سووریا‌ن ئه‌شكه‌نجه‌داوه، جیا له‌وه‌ش له‌كاتی ده‌ستگیركردنییان، منداڵێك و پیره‌پیاوێك له‌سه‌ر سنووری توركیا – سووریا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه به‌هۆیه‌وه شه‌ش له پاسه‌وانه‌كانی سه‌رسنوور له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌و رێكخراوه جیهانییه زیاتر روونیشیكرده‌وه، له ١٣ی مارسی رابردوودا، پاسه‌وانانی سه‌ر سنووری توركیا ته‌قه‌یان له په‌نابه‌رانی نایاسایی سووریی كردووه، به‌هۆیه‌وه پیاوێكی ٥٩ ساڵی كوژرا.
له‌مباره‌یه‌وه هیو ویلیامسۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئه‌وروپا و ئاسیای ناوه‌ڕاستی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند، هه‌ردوو سنوورپارێزی توركیا و سووریا به‌رپرسن له چاودێریكردنی سنووره‌كانییان، به‌هۆی ته‌قه‌كردنی هه‌ردوولا تا ئێستا سه‌دان كه‌س كوژراون.