بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا سزا و گەمارۆی نوێی بەسەر کۆماری ئاخوندیدا سەپاند

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا سزا و گەمارۆی نوێی بەسەر کۆماری ئاخوندیدا سەپاند
AvaToday caption
posted onApril 20, 2023
noبۆچوون

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا سزای بەسەر چەند کەس و ناوەندێکدا سەپاند کە بەشدارن لە پڕۆسەی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆماری ئاخوندی.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا سزای خستە سەر کەسێک و ٦ ناوەند کە لە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و شەڕکەری کۆماری حاخوندی دەستیان هەیە.

ئەم وەزارەتە سزای خستە سەر "مەهدی خۆش قەدەم"، بەڕێوەبەری کۆمپانیای "پردازان سیستەم نماد آرمان"، کە پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٨دا سزای بەسەردا سەپێندرابوو.

بە گوێرەی بەیاننامەی ئەم وەزارەتە، ئەم کەسە ئێرانییە، بە هاوکاری کۆمپانیا ساختەکان، یەدەکی ئەلیکترۆنی لە چین، مالیزیا و هۆنگ کۆنگ هاوردە کردووە بۆ ئێران بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستەمی بەرگری سوپا تیرۆریستەکەی کۆماری ئاخوندی.

 "برایان نیلسۆن" جێگری بەڕێوەبەری تیرۆر و زانئاریی دارایی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا وتی: ئەو تۆڕەی ئەمڕۆ سزای بەسەردا سەپێندرا، کاڵا و تەکنەلۆژیای بۆ پیشەسازی بەرگری کۆماری ئیسلامی و پرۆگرامی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کڕیوە.  

نێڵسۆن گوتوویەتی کە وەزارەتی خەزێندەداریی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزاکانی دژ بە هەوڵە سەربازی و تیرۆریستییەکانی کۆماری ئاخوندی!