بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیسرائیل بەشێک لەو بازرگانانەی وڵاتانی عەرەبی و کەنداوی فارس و ئەفریقای لە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەریان، ئاگادار کردووەتەوە

ئیسرائیل بەشێک لەو بازرگانانەی وڵاتانی عەرەبی و کەنداوی فارس و ئەفریقای لە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەریان، ئاگادار کردووەتەوە
AvaToday caption
posted onMarch 3, 2023
noبۆچوون

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، ئیسرائیل بەشێک لەو بازرگانانەی وڵاتانی عەرەبی و کەنداوی فارس و ئەفریقای لە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەریان، ئاگادار کردووەتەوە


کەناڵی ١٢ی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ ڕەشەمە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەیان هۆشداری داوەتە بازرگانانی ئیسرائیل کە کۆماری ئیسلامی بەدواداچوونیان بۆ دەکات و هەوڵی زیانگەیاندن و تیرۆرکردنیان دەدات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کاسبکارانە ئاگادار کراونەتەوە کە ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر و ئاگاداری جموجۆڵ و بەرکەوتنەکانیان بن.

ئەم میدیایە ئیسرائیلییە زیادی کردووە: ئەم هەوڵانەی تاران بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی بەرپرسەکانی خۆی وەک زانا و فەرمانبەرانی بەرنامە ئەتۆمیەکەی، چونکە تاران ئیسرائیل بە هۆکاری مردنی ئەو کەسانە دەزانێت.