بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا و بەریتانیا گەمارۆی نوێیان لەسەر کۆماری ئیسلامی دانا

ئەمریکا و بەریتانیا گەمارۆی نوێیان لەسەر کۆماری ئیسلامی دانا
AvaToday caption
posted onFebruary 25, 2023
noبۆچوون

لە یەکەمین ساڵڕۆژی شەڕی ئۆکراین و داگیرکارییەکەى ڕوسیە بۆ سەر ئەو وڵاتە، ئەمریکا و بریتانیا چەندین گەمارۆی نوێیان خستە سەر کۆمارى ئیسلامی، ئەومەش لەبەر ئەوەى کە کۆمارى ئیسلامى لە ڕێگەى سوپا تیرۆریستەکەیەوە و بە فرۆشتنى مووشەک و فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانى خۆکوژى، هاوکارى ڕووسیەی کردووە دژ بە ئۆکراین.

 

دوێنێ هەینی ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا چوار فەرمانی خستنە ڕوو کە یەکێکیان دژ بە کۆمارى ئیسلامى بووو  ئەویش بەرگرتن و پێشگرتن بوو لە ناردنی فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوانی خۆکوژى لە لایەن کۆمارى ئیسلامییەوە بۆ ڕووسیە، ئەمەش بە مەبەستى ئەوەى کە ڕێگرى بکرێت لە پۆتین تا چەک لە کۆمارى ئیسلامى نەکڕێت بۆ بەکارهێنانیان دژ بە ئۆکراینییەکان. لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتى بازرگانى ئەمریکا ئەم فەرمانەى بە مەبەستى سنووردارکردنی سوپاى ڕووسیە بە سەرچاوەی داهات و چەک لێک داوەتەوە.

لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیایش هەر لە یەکەمین ساڵوەگەڕى هێرش و داگیرکارییەکەى ڕوسیە بۆ سەر ئۆکراین، ٩٢ کەس و ناوەندی ڕووسیەى خستووەتە نێو لیستى ڕەشى خۆى و گەمارۆى خستوونەتە سەر کە بەشێکیش لەوانە کۆماری ئیسلامی دەگرێنەوە.

بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەو گەمارۆ نوێیانە داوە کە لەو ٩٢ کەس و ناوەندە، ٥ کەسیان لە بەڕێوەبەرانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانن لە یەکەى قودسی سوپای تێرۆریستی پاسداران.