بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 دوایین زانیاریی لەبارەی هێرشی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراین

 دوایین زانیاریی لەبارەی هێرشی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراین
AvaToday caption
posted onFebruary 25, 2022
noبۆچوون

بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییە جیهانییەکان، دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە هێرشی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا تاوەکو ئەمرۆ هەینی بەمجۆرەیە:

 هێزەکانی رووسیا لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا نزیک بوونەتەوە، بەشێوەیەک لەبەرەبەیانی ئەمرۆ دەنگی چەندین تەقینەوە لە کیێڤ بیستراوە، باس لەوەش دەکرێت کە هێزەکانی رووسیا تەنیا 32 کیلۆمەتر لەو شارەوە دروورن.

 ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا ئاشکرایکردووە کە رۆژی پێنجشەممە 137 سەربازی ئۆکرانی کوژراون و 316 ی تریش بریندار بوون، ئاماژە بە کوژران و برینداربوونی 800 سەربازی رووسیش دەکات، بەڵام زانیارییەکان پشتراست نەکراونەتەوە.

زیلینسکی درەنگانی رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند کە چەند گرووپێکی تێکدەری رووسیی هاتوونەتە ناو کیێڤەوە کە ئامانجیان لێدانی ئەو خێزانەکەیەتی، جەختیشی کردۆتەوە کە هێشتا لە بارەگای دەوڵەتدا دەوام دەکات.

 لەچەندین ناوچەت رووسیا خۆپیشاندانی نارەزایەتیی دژ بە هەڵگیرسانی جەنگ دەستیان پێکردووە کە بەهۆیەوە سەدان کەس دەستگیرکراون، هەروەک لەچەندین وڵاتی تری جیهانیش خۆپیشاندانی پشتگیری بۆ ئۆکرانیا بەڕێوەچووە، وەک شارەکانی پاریس، لەندەن، نیویۆرک و بەرلین.

 پرۆژە بڕیارێک خراوەتە بەردەمی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئیدانەکردنی رووسیا لەسەر پەلاماردانی خاکی ئۆکرانیا، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەهۆی ڤیتۆی رووسیاوە پێشنیازەکە رەتبکرێتەوە.

گرووپی حەوت وڵاتە پیشەسازییەکەی جیهان و چەند وڵاتێکی تر رایانگەیاند کە گورزەیەک سزای نوێ و توندیان بەسەر روسیادا سەپاندووە، لەناویاندا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، یەکێتیی ئەوروپا، ئوسترالیا، یابان، تایوان و کەنەدا.

ڕوسیا و پۆتین
ژنێکى بریندارى ئۆکراینى