بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لات و چەقۆکێشەکانی شاری سەردەشت کە دەسدرێژییان دەکردە سەر کچان و ژنان، سەر بە سوپای پاسداران دەرچوون

لات و چەقۆکێشەکانی شاری سەردەشت کە دەسدڕێژییان دەکردە سەر کچان و ژنان، سەر بە سوپای پاسداران دەرچوون
AvaToday caption
posted onSeptember 27, 2021
noبۆچوون

لە شاری سەردەشت دەیان ژن و کچی گەنج، قوربانی ئەم چەند کەسە بوون کە سەر بە سوپای پاسداری کۆماری ئیسلامین. 

 

هاوکارانی ئاڤاتودەی لە شاری سەردەشت، پاش لێکۆڵینەوە لەبارەی دۆسییەی کچێکی تەمەن ۲۰ ساڵان (ناوەکەی لای ئاڤاتودەی پارێزراوە) لەلایەن ئەم لات و چەقۆکێشەکانی دەسدڕێژی سێکسی کرابووە سەری، بۆی دەرکەوت کە ئەندامانی سەرەکی ئەم باندە، سیخۆڕ و ئەندامی سوپای پاسدارانن. 

کامەران عەبدۆڵلاهی (مارغان) ڕەزا سەیدی (کۆڵەسه)، شۆڕش قنه و عەلی ئاتین، ئەندامانی سەرەکیی ئەم باندەن و چەکی کەمەری سوپایان پێیە. ڕەزا سەیدی و عەڵی ئاتین پاش تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن بنەماڵەی یەکێک لە قوربانیان، بۆ چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کران بەڵام پاش دەستێوەردانی سوپای پاسداران و بەرتیلدانیان، دۆسییەکە لە پزیشکی یاسایی بە قازانجی ئەوان ڕەت کرایەوە و ئازاد کران. 

ڕەزا سەیدی تاوانبارێکی کۆنەکارە، کە چەند ساڵ لەمەوبەر خۆشکەکەی لەبەر چاوی منداڵە چوارساڵانەکەی کوشت بەڵام ئەم بکوژ و مافیایە بە پاڵپشتیی سوپای پاسداران ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی، پاش تۆمارکردنی سکاڵا لە لایەن بنەماڵەی یەکێک لە قوربانیان دژی "عەلی ئاتین" و سەرەڕای دانپێنانی ناوبراو بە دەسڕێژی سێکسی و تاوانەکانی، بە دەستێوەردان و پاڵپشتی سوپای پاسدارانەوە، خەریکی داخستنی دۆسییە و ئازادکردنی ئەم تاوانبارەن. هاوکات برای ڕەزا سەیدی که ئەندامی ئەم باندەیە بەئاشکرا هەڕەشەی لە بنەماڵەی یەکێک لە قوربانیان کردووە و گوتوویەتی هەر کەسێک سکاڵا لە دژی کامەران عەبدوڵڵاهی، ڕەزا سەیدی و ئەندامە نهێنییەکانی سوپای پاسداران تۆمار بکات، دەسدڕێژی سێکسی دەکەنە سەر خۆی و بنەماڵەکەی!
 
جگە لەم تاوانە قێزەونە، ئەم باندە بەرهەمهێنەری مادەی سڕکەڕ؛ بە تایبەت شیشەن و بە ئاشکرا بازرگانی پێوە دەکەن. بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی لانیکەم  ٤٥ژن و کچی گەنج بوونەتە قوربانی ئەم باندە و لانیکەم ١٠کەسیان خۆیان کوشتووە چونکە بەرگەی ڕیسوایی و ئازاری ئەم دەسدڕێژییەیان نەگرتووە. 

یەکێک لە شایەتحاڵان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بۆ ئاڤاتودەی گوتی: لە ئۆتۆمبێلێک لە ڕێگەی سەردەشت بۆ ڕەبەت؛  یەکێک لەوانی ناسیوەتەوە، ئەو کەسە بە کامەران مارەغانی ناو دەبات و دەڵێت ئەویان ڕفاندووە و دەسدڕێژی سێکسیان کردووەتە سەر، ناوبراو گوتی "لەبەر خۆشناوی خۆم و بنەماڵەم هەرگیز ئەم قسەیەم نەدرکاندووە". ‎

شایەتحاڵێکی دیکە بۆ ئاڤاتودەی گوتی: «کاتێک لەگەڵ سێ خانمی دیکە بۆ گەشت و سەیران چووبووینە ئاواییەکانی دەورووبەری سەردەشت کامەران عەبدۆڵلاهی (مارغانی) لەگەڵ هاوڕێیەکی بە چەقۆ هێرشیان کردە سەرمان کە گوایە بە بێ ڕێگەدان لە موڵکی ئەوان دانیشتوون و دەبێ لەگەڵمان بێن، بەڵام کاتێک ئێمە بە بوێری بەرەنگاریان بووینەوە و گوتمان دەستتان لێدەن فڵانە عەشیرەت و بنەماڵە ناهێڵن زیندوو بمێنێن؛ ترسان و وازیان هێنا!»

باندی جاشە سوپاییەکەی کامەران مارغانی و ڕەزا سیدی لە ترسی ئاشکرابوونی کردەوەکەیان، خەریکی چەواشەکردن و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاستن؛ ئەوان هەوڵ دەدەن ناوی «هێمن مارغانی» بخەنە سەر زارەکان، وەک بکەری ئەم دەسدڕێژییانە، لە حاڵێکدا هێمن مارەغانی ڕۆحیشی لەم گروپە ئاگادار نییە، ئەم مافیا و باندەی سوپای پاسداران دەیانەوێت کەسێک بکەنە قوربانی و بە فرت و فێڵ خۆیان ڕزگار کەن !

جگە لەم زانیاریانە، باشە بزانین جگە لەم دوو کەسە سەرەکییەی ئەم باندە هەرجارەو گەنجێک و کەسێکی نوێیان لەم دەسدڕێژییە زنجیرەییە تێوەگلاندووە، لەبەر ئەوە دیکۆمنتەکان ئاڵۆز بکەن و پەنجەمۆریان کاڵ بکەنەوە.