بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی نەوتهەڵگرە دەستبەسەرداگرتووەکەى کۆریای باشووری ئازاد کرد

کۆماری ئیسلامی نەوتهەڵگرە دەستبەسەرداگرتووەکەى کۆریای باشووری ئازاد کرد
AvaToday caption
posted onApril 10, 2021
noبۆچوون

کۆماری ئیسلامی نەوتهەڵگرێکی کۆریای باشووری کە پاش سێ مانگ لە لایەن سپای پاسداران دەستی بەسەریدا گیرا بوو، ئازاد کرد.

 

وەزارەتی دەرەوەی کوریای باشوور ڕۆژی هەینیی ۲۰ی خاکەلێوەی ۱۴۰۰ی هەتاوی لە بەیانییه‌ک ڕایگەیاند که ئەم نەوتهەڵگرە لەگەڵ کاپیتان و ۱۲ فەرمانبەرەکە، کەناراوەکانی ئێرانیان بە مەبەستی سێئول بەجێ هێشت.  لەم ڕاگەیێندراوەدا هاتووە ، کاپیتان و فەرمانبەری ئەم پاپۆڕە لە سەلامەتییەکی تەواودان و پاپۆڕ و بارەکەشی تووشی هیچ کێشە و گرفتێک نەبووە.

کۆماری ئیسلامی گوتوویەتی که ئەم نەوتهەڵگرەی کوریای باشووری بە هۆی«پیسکردنی  ژینگەیی» لە کەنداوی فارس دەستی بەسەریدا گرتووە.

سەعید خەتیب‌زاده، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتوویەتی دادوەر بە «کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەکان» فەرمانی  ئازادی پاپۆڕەکەی داوە.  خەتیب‌زاده وتویەتی: «دەستپاکی کاپیتان و پاپۆڕەکە، بووەتە هۆی  ئازادکردنیان.»

بەڵام ، بەرپرسێکی وەزارەتی کوریای باشوور  ڕایگەیاندووە که ئازادکردنی پاپۆڕی ئەم وڵاتە پاش بەڵێنی سێئول بۆ ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان کۆماری ئیسلامی لە بانکەکانی  کۆریا به هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا، جێبەجێ کراوە.