بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تاگس شپیگل: سالێک دواى کوژرانى سولەیمانى و لاوازى ڕژێم لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست

ماڵپەڕى هەواڵى تاگس شپیگل: سالێک دواى کوژرانى سولەیمانى، بۆچى کاریگەرى ڕژێمى ئێران لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست بەرەو لاوازبوونە
AvaToday caption
posted onJanuary 2, 2021
noبۆچوون

▪️ وەرگێڕانى ئاڤاتودەى

 

لە ساڵیدا کوژرانى قاسم سولەیمانى، ڕابەرى ڕژێمى ئێران عەلى خامنەیی باسى تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکاى کرد، بەڵام ڕژێم هەروا تووشى کێشەیەکى زۆر بووەتەوە.

سوپاى ئەمریکا ئێستا خەریکى ئامادەسازییە بۆ وەڵامدانەوەى هێرشێک ئەگەر ئێران بیکاتە سەرى، چونکە ئەوە ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر کوشتنى ژەنەڕاڵى ئێرانى قاسم سولەیمانى کە بە فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانى جەنگى کوژرا. لە ساڵیادى کوشتنەکەى، کە وەک قارەمانێک لە ئێران ڕێزى بۆ دروست کرا، ئێستا دامەزراوە ئەمریکییەکان لە نزیکى هاوسێیەتى ئێران بەتایبەت لە عێراق کەوتوونەتە بەر مەترسییەمى گەورە.

هەندێ: لە چاودێرانیش هەروا نیگەرانن کە دۆناڵد ترامپى سەرکۆمارى ئەمریکا دەتوانێت سوود لە پێش جێهێشتنى ماوەى کۆتایی سەرکۆمارییەکەى وەربگرێت بۆ زیادکردنى کێشە و شەڕ لەگەڵ ئێران. لە پشتى تەنگەژە نوێیەکانەوە، ئاشکرا دەبێت کە دەستى کۆمارى ئیسلامى لە ساڵێکى دواى کوژرانى سولەیمانى لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست ڕوو لە لاوازە و کەمین.

مەرگى سولەیمانى لە پێکهاتەى حکومەتى بۆشایی دروست کردووە

ترامپ لەم دواییە هۆشدارى دایە ئێران کە کەمێک بەر لە کریسمەس هێرشى مووشەکى کردە سەر باڵێۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا. کەمێک دواى ڕاگەیاندراوەکەى ترامپ، بۆمبهەڵگرى دووربڕیى ئەمریکایی بەسەر ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست فڕی ـ کە ئەمەش هۆشدارییەکى دیکە بوو بۆ ئێران.

تاک نیکۆڵز، زاناى زانستى سیاسى ئەمریکا، ئەگەرى ئەوە دەدات ترامپ لە دواهەمین ڕۆژەکانى سەرکۆمارى خۆى، شەڕ لەگەڵ تاران دروست بکات. نیکۆڵز لە گۆڤارى (The Atlantic) نووسیویەتى: ترامپ پاش شکستى خۆى لە هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا، پرسیارى لە ڕاوێژکارەکانى خۆى لەمەڕ تێچووى هێرشى سەربازى ئەمریکا بۆ سەر دمەزراوە ئەتۆمییەکانى ئێران کرد. ڕاوێژکارەکانى ترامپ ئەودەمى پەشیمانیان کردەو لەو بڕیارە، بەڵام ساڵیادى قاسم سولەیمانى تەنگەژێ و بارگرژییەکانى دووبارە گەورەتر کردەوە.

سولەیمانى ٦٢ ساڵە، لە ڕێکەوتى ٣ى ژانویەى ٢٠٢٠ى زایینە، لە مووشەکى فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانى ئەمریکى لە نزیکى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغداى عێراق کوژرا. خامنەییش ڕابەرى ڕژێمى ئێران لەم دواییە گوتى سولەیمانى دەرخەرى بەها ئێرانییەکانە وەک بوێرى و بەگرى و "بێ شک" تۆڵەکەى دەکەینەوە. خامنەیی جارێکى دیکە پێداگرى لەوە کردەوە کە ئێران دەیهەوێت ئەمریکا ناچار بە پاشەکشێ لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست پێ بکات.