بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران گەندەڵییەکى ڕێکخراو ئەنجام دەدات

ئێران گەندەڵییەکى ڕێکخراو ئەنجام دەدات
ئابوریناسێکى ئێرانى: سیاسەتە ئابوورییەکانى حکومەتى ڕوحانی شکستیان خواردووە
posted onDecember 6, 2018
noبۆچوون

 

پسپۆڕێکى ئابوورى ئێران: کەسایەتییەکانى حکومەتى تاران گەورەترین پڕۆسەى بەقاچاخبردنى ڕێکخراو ئەنجام دەدەن. سەعید لیلازی، ئاماژەى بەوەش داوە " ئەو ئەوانەى پرۆسەى بەتاڵانبردنى سەرمایەى دەوڵەت ئەنجام دەدەن، کەسایەتی باڵاى دەسەڵاتى حەسەن ڕوحانین، کە ساڵى ٢٠١٣ دەسەڵاتى وڵاتیان گرتۆتە دەست".

 

ئەو پسپۆڕە ئابوورییە ئەندامی کۆمیتەى ناوەندی حزبی کادیری بونیاتە، کەرەفسەنجانی دروستی کردبوو، و یەکێکە بوو لەگەورەترین بەرگریکارى ڕوحانى لەکاتى بانگەشەى هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکان. گووتیشى "لەماوەى ١٠ مانگی ڕابردوو نزیکەى ٣٠ ملیار دۆلار بزر بووە، هەروەها نزیکەى ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ ملیار تمەن، لەنێو تۆڕى بانکەکانى وڵات بەگەندەڵى بەهەدەر دراون".

بەپێی ماڵپەرەکانى نێوخۆى کۆمارى ئیسلامى ئێران، کە لێدوانى لیلازیان بڵاوکردۆتەوە ڕایدەگەیەنێت "سیاسەتە ئابوورییەکانى حکومەتى ڕوحانی شکستخواردوون، بەجۆرێک ڕێژەى هەڵاوسان سەدا ٤٠ ـە، بەڵام حکومەت بە ناشیرینترین شێوە درۆ دەکات و دەڵێت بەهۆى سزایەکانە".

لیلاز دووپاتی دەکاتەوە " بەڵام هۆکاری ڕاستەقینەی بەرزبوونەوەى هەڵاوسان گەندەڵى و دزییە". هێماشی بەوەش کردووە "پێویستە خەڵک هەموو شتێک ئەمبار بکەن، چونکە ترسیان لەداهاتوو هەیە، کەتەنانەت لەکاتى جەنگی عێراق ـ ئێراندا هاوشێوەى نەبووە".

لەلایەن خۆیشیەوە سەعید ئیسلامی بیدگلی، مامۆستاى زانکۆ و شارەزای ئابوورى ڕوونی دەکاتەوە "ڕەوشى ئێران لە خراپترین قۆناغەکانى خۆیدایە". جەختى لەوەش کردووەتەوە "قەیرانى ئابوورى کۆمارى ئیسلامی بە بەراورد لەگەڵ ئەو وڵاتانەى لە جەنگدان خراپترە، بەتایبەت لەرووى قەیرانە ئابووریی و هەڵاوسان و داڕمانى بەهاى دراو". بیدگلی دەشڵێت "تەنانەت سووریا بەو شێوەى ئێران ڕووبەرووى داڕمانى دراوەکەى نەبووەتەوە، کە وڵاتێکە لەجەنگێکى بەردەوام دایە، ئەمەش ئەوە نیشان دەدات وڵات بە شێوەیەکى خراپ مامەڵە لەگەڵ سیاسەت و ئابوورى دەکات".

ژمارەکانى گەندەڵى بەجۆرێک ئاشکرا دەکرێن، ئاڵۆزییەکى گەورەى لەنێو بازاڕى ناوخۆیی دروست کردووە و، تواناى کڕینى هاووڵاتیانى نەهێشتۆتەوە، لەبەرامبەر ئەو ئاڵۆزییەش خۆپێشاندانى کرێکاران و ناڕەزاییە جەماوەرییەکان بەردەوامیی هەیە. بەدەر لەو ئاڵۆزییەى تاران ڕووبەرووى بووەتەوە، لەبری دۆزینەوەى چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانانە، بوودجەى زەبەلاح بۆ بەرنامە ئەتۆمیی و مووشەکی بالیستى و پاڵپشتیکردنى گرووپە میلیشیاکانى ناوچەی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکات.

کە ئەمەش هۆکاری سەرەکیی بوون لە کشانەوەى ئەمەریکا لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى ٢٠١٥ و، سەپاندنەوەى سزا ئابوورییەکان بەسەر ڕژێمى تاراندا.