بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەرکردەکانى ئەلقاعیدە هەموویان لە ئێران و لە بن فەرمانى سوپاى پاسدارانن!

سەرکردەکانى ئەلقاعیدە هەموویان لە ئێران و لە بن فەرمانى سوپاى پاسدارانن!
AvaToday caption
posted onNovember 14, 2020
noبۆچوون

بە پێى ڕاپۆرتى نیۆیۆرک تایمز، دەزگا زانیارییەکانى ئیسرائیل پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ئەبوو محەمەد ئەلمسرى کەسى پلە دووى تۆڕى تیرۆریستى ئەلقاعیدەیان، نزیکەى سێ مانگ پێشتر لە تاران تیرۆر کردووە.

 

ئەبوو محەمەد مسرى، ئەنجامدەرى کردە تیرۆریستییە مەرگاوییەکەى هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا بوو لە ئەفریقا کە ساڵى ١٩٩٨ ئەنجام درا.

نیۆیۆرک تایمز لە زمانى چوار سەرچاوەى ئاگادارەوە بڵاوى کردووەتەوە کە بەرپرسانى ئەمنى ئیسرائیل، لە ١٧ى گەلاوێژ (مرداد)، لەسەر داواى ئەمریکا، ئەبوو محەمەد ئەلمسری کەسى پلە دووى ئەلقاعیدەیان لەگەڵ کچەکەى لە یەکێک لە شەقامەکانى تاران کوشتووە. ئەلمسرى، یەکێک لە دامەزرێنەرانى ئەلقاعیدە و داڕێژەرى پلانى هێرشى سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا بوو لە ئەفریقا کە ساڵى ١٩٩٨ى زایینى ئەنجام درا.

ڕاپۆرتەکەى نیۆیۆرک تایمزدا لەبارەى کوشتنى "کەسى پلە دووى ئەلقاعیدە لەگەڵ کچەکەى" لە تاران لە کاتێکدا بڵاو دەکاتەوە کە ئێوارەى هەینى ١٧ى گەلاوێژ، سەرچاوەیەکى ئەمنى حکومەت لە تاران، باسى کوشتنى "باوک و کچێکى لوبنانى بە تەقەى مۆتۆڕسوارێکى نەناسراو" کرد لە نزیکى شوێنى نیشتەجێبوونى بنەماڵەى ئەبوومەهدى موهەندیش لە شەقامى پاسداران.

پلانە تیرۆریستییەکانى ئەلقاعیدە، لە ئێرانەوە دادەڕێژرێن و ئاراستە و پشتیوانى دەکرێن و ڕژێمى ئێران لە ڕاستاى ئامانجەکانى خۆى، ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستى و میلیشیا مەزهەبییە توندئاژۆکان بەکار دەهێنێت.