بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا بەرامبەر ڕێککەوتنی ئێرانفرۆشی کۆماری ئیسلامی کاردانەوەی نیشان دا

ئەمریکا بەرامبەر ڕێککەوتنی ئێرانفرۆشی کۆماری ئیسلامی کاردانەوەی نیشان دا
AvaToday caption
posted onJuly 15, 2020
noبۆچوون

 

 

کەشتییەکانی چین چەندین ساڵە، ئیزنی ڕاوەماسیان لە ئاوەکانی ئێران پێدراوە بەڵام تورکەمەنچای نوێ دەرەتانی کەڵکاژۆی بێبەزەییانەی سەرچاوە سرووشتیەکانی ئێران بە وڵاتی چین دەدات.

 

چین بە بێ ئەوەی ئاسەوارە درێژ ماوەکان وەبەرچاو بگرێت، کەڵک لە نەگونجاوترین شێوازەکانی ڕاوەماسی وەردەگرێت کە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر مەترسی دەخاتە سەرژینگە. کەشتییە پێشکەوتووەکانی چین بۆ ڕاوەماسی کەڵک لە شێوازی ترال وەردەگرن کە تێیدا بنی دەریاکان گەسک دەدرێت وئەوەی ماسی هەیە دەیگرن. ئەو شێوازە درێژی تەمەن و مایندەبوونی سەرچاوەی خۆراکی دەریایی لەگەڵ مەترسی ڕووبەڕوو دەکاتەوە.

بەهۆی کەمبوونی ئامێری پێویست، ڕاوچیەکانی ئێران ناتوانن ڕکابەری لەگەڵ ڕاوچیەکانی چین بکەن و ئێرانیەکان بەو زووانە ناچار دەبن کۆمەڵە ئامێرێک بکڕن کە توانایی کڕینیان نییە، یاخود دەبێ ڕووبکەنە ڕاوە ماسی لە لە ئاوە دوور و موترسیدارەکانی کەنارەکانی ئەفریقا.

ئێران و چین

بەهەر شێوە ئێرانیەکان بەهۆی ڕێککەوتنی تورکەمنچای دووهەم بێکار دەبن و دەبێ گیانی خۆیان بخەنە مەترسیەوە. ڕژیمی ئێران هیچ گرینگیەک بە ڕاوچییانی ماسی، بنەماڵەکانیان و سەرچاوە سرووشتیەکانی ئێران دانانێت.

تەنیا شتێک کە بۆ خامنەیی گرینگە، ڕازیکردنی دڵی خاوەنە نوێیەکانیەتی لە پیکەن بۆ ئەوەی چینیەکان چەک و کەرسەی سەربازی بۆ بنێرن و ئەویش بتوانێ درێژە بە حەزە شەڕخوازەکانی بدات.