بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

قەڵای سەرداری بۆکان دەڕووخێندرێت!

قەڵای سەرداری بۆکان دەڕووخێندرێت!
دوژمنایەتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئاسەوارە مێژووییەکانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
posted onNovember 17, 2018
noبۆچوون

 

دوای ئەوەی تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی پڕۆژەیەکی نهێنى ئیتلاعات و قازی زادە نوێنەری ورمێی لە پەڕلەمانی ئێران بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیاى مەهاباد و شێواندنی ئاسەواری مێژویی کێوی خەزایی ئەو شارە ئاشکرا کرد، ئێستا ڕژیم لە بۆکان پیلانی تێکدانی قەڵای سەرداری لە بە دەستەوەیە.

 

لەو بارەوە سەرچاوەیەکی ئاڤاتودەی لە شاری بۆکانەوە پێی ڕاگەیاندین "دوای چەند حەوتوو لە چالاکی ئاسەوارناسی لە دامێنی قەڵای سەردار ڕێک لەو شوێنەدا کە هێزەکانی سووپای پاسداران دەستیان بە توێژینەوە و هەڵدانەوەی ڕووبەڕی قەڵاکە کردبوو، ئەو جار خەریکی بناغە دانانی پڕۆژەی بینایەکی گەورەن کە بە کردەوە قەڵای سەردار دەسڕێتەوە".

 

ئەو پڕۆژەیە کە وا بڕیاڕە تا کۆتایی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی تەواو ببێت، بە ڕەزامەندی بابەک ڕۆستەم پوور شارەداری بۆکان بەڕێوە دەچێت. قەڵای سەردار سەرباقی کەوناری و گرینگایەتی لە ناوەندی ئاسەوارە مێژووییەکان ئێران وەک ئاسەوارێکی مێژوویی تۆمار نەکراوە و دژبەرانی فەرهەنگ و مێژووی کورد لەو شارە ئەوەیان وەک بیانوویەک بۆ وەڵامنەدانەوە بە خواستی چالاکانی مەدەنی بۆ ڕاگڕتنی پڕۆژەکە بڵاو کردووەتەوە.

قەڵاى سەردراى بۆکان یەکێکە لە شوێنەوارە کەونارا و مێژووییەکى کورد

قەڵاى سەردراى بۆکان یەکێکە لە شوێنەوارە کەونارا و مێژووییەکى کورد

 

 شایانی باسە قەڵای سەرداری بۆکان ساڵی ١٢٤٧ی هەتاوی لە لایەن سەردار عەزیز خانی موکری دروست کراوە و بە یەکێک لە ئاسەوارە مێژووییە گرینگەکانی بۆکان دەناسرێتەوە. قەڵای سەردار لەسەر گردێکی مێژوویی شاری بۆکان هەڵکەوتووە کە دەسەڵاتدارە کوردەکانی ئەودەمى ناوچەکە بۆ بەڕیوەبەری وڵات و حوکمڕانی کەڵکیان لێ وەرگرتووە.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە کۆماری ئیسلامی پێشووتریش لەو شوێنە بنکەی بەسیجی دامەزراندبوو.