بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ماکرۆن ڕەخنەی لە دەستێوەردانی تورکیە لە لیبیا گرت و هەڵسوکەوتی ڕووسیەی مەحکوم کرد

ماکرۆن ڕەخنەی لە دەستێوەردانی تورکیە لە لیبیا گرت و هەڵسوکەوتی ڕووسیەی مەحکوم کرد
AvaToday caption
posted onJuly 1, 2020
noبۆچوون

سەرکۆماری فەرانسە ڕایگەیاندووە: تورکیە ژمارەیەکی زۆر چەکداری جیهادی لە سوریەوە بۆ لیبی گواستۆتەوە. ماکرۆن ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ بە تۆمەتبار کردنی ئانکارا بە ناردنی جیهادی بۆ لیبی، ڕۆڵی تورکیەی لەو وڵاتەی بە تاوانبارانە ناوزەد کرد.

 

لە درێژەدا ڕەخنەی لە دوو هەڵسوکەوتی ڤلادمیر پوتین سەبارەت بە هەبوونی بەکرێگیراوانی ڕووس لەو وڵاتە گرت.

لە چەند حەوتووی ڕابردوودا پێوەندیەکانی تورکیە و فەرانسە ، دوو ئەندامی ناتۆ بەهۆی دۆخی لیبی، پرسی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریە و پرسی گەڕان بەدوای نەوت و گاز لە ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە کێشەی لێکەوتووەتەوە.

تورکیە لەو ماوەیەدا لە ڕێگەی ناردنی چەک و چەکداری جیهادی و هەروەها پشتیوانی ئاسمانی لە هێزەکانی " دەوڵەتی هاوپەیمانی نیشتیمانی" لە بەرابەر هێزەکانی وەفادار بە خەلیفە خەفتەر دەستێوەردانەکانی خۆی لە لیبی بە شێوەی بەرچاو زیاد کردووە.
ئێمانۆئێل مەکرۆن لە بەشێک لە قسەکانی خۆیدا گووتی: بە باوەڕی من بۆ وڵاتێک کە بانگەشەی ئەندامیەتی لە ناتۆدا دەکات ئەوە کارێکی تاوانبارانەیە.