بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

برایان هوک بۆ ئێران: یان دانوستان لەگەڵ ترامپ یان دارمانی ئابوری

برایان هوک بۆ ئێران: یان دانوستان لەگەڵ ترامپ یان دارمانی ئابوری
AvaToday caption
posted onMay 20, 2020
noبۆچوون

بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گووتی: ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرابەر گوشارەکانی ئەمریکا تەنیا یەک ڕێگەی هەیە: یان دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ترامپ یان مودیریەتکردنی دارمانی ئابوری.

 

برایان هوک ڕۆژی سێشەممە ١٩ی مانگی مەی گووتی: ئێران لە بەرابەر ئەمریکادا تەنیا یەک ڕێگای هەیە و جەختی لەوە کردەوە ئێستا زیاتر لە سێ ساڵە ئێمە لە رێگەی دیپلۆماسی و ڕێگریکردن ڕووبەڕووی ئێران بووینەوە. کۆماری ئیسلامی بەهۆی گەمارۆکانی ئێمە تێکشکاوە. خامنەیی تەنیا یەک ڕێگەی هەیە و دەبێ لەگەڵ دەوڵەتی ترامپ دانوستان بکات ئەگینا دەبێ مودیریەتی داڕمانی ئابوریەکەی بکات.

دەوڵەتی ترامپ بە چوونە دەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ناسراو  بە بەرجام لە ساڵی ٢٠١٨، دەستیکرد بە چێکردنی گوشاری هەرە زۆر لەسەر ئەو وڵاتە.  گەڕانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران  و بە سیفر گەیاندنی فرۆشی نەوتەکەی گەورەترین لێکەوتەی ئەو سیاسەتە بووە.

دەرئەنجامی ئەو گەمارۆیانە ئەوە بووە کە هەناردەی نەوتی ئێران لە ڕۆژانە دوملیۆن و ١٣٠ هەزار بەرمیلەوە لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ کەمتر لە ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێک دابەزیوە. ئەمریکا هەروا هەوڵ دەدات پێش لە فرۆشتنی ئەوەندە نەوتەی ئێران بگرێت.

هەر لەو چوارچێوەدا، کەشتیە شەرکەرەکانی ئەمریکا بەرەو دەریای کارائیب بەرێکەوتوون بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە گەیشتنی نەوتهەڵگرەکانی ئێران بۆ کەنارەکانی ڤەنزوێلا.کۆماری ئیسلامی چوار کەشتی نەوت هەڵگری پڕ لە نەوتی بۆ ڤەنزوێلا ناردووە.