مۆسکۆ لەسەر نامەکەی ترامپ بۆ ئەردۆغان هاتە دەنگ
کرێملین شێوازی نووسینی نامەکەی ئەم دواییەی دۆنالد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکای بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیە بردە ژێر پرسیار. کرملین ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ ڕەزبەر ڕایگەیاند شێوازی نووسینی نامەکەی ترامپ بۆ سەرکۆماری تورکیە وەک پێوەندی نێوان ڕێبەری دوو وڵات زۆر نائاساییە.