Ana içeriğe atla

قایمقامی پاوە: فێستیڤاڵى هەنار بەڕێوە ناچێت

قایمەقامی پاوە: فێستیڤاڵى هەنار بەڕێوە ناچێت
قایمقام پێشتر لە ڕێگەى جاشەکانیەوە (یەک لەوان مەلا عەولقادر قادرى)، دۆخى دواخستنى فێستیڤاڵەکەى هەڵسەنگاندبوو
posted onNovember 11, 2018
noyorum

 

دوای چەند حەوتوو لە هەوڵەکانی خەڵک بۆ بەدەستهێنانى رێگەپێدان فێستیڤاڵى هەنار، ئەوڕۆ ٢٠ی گەڵاڕێزان قایمقامی شارى پاوە ڕایگەیاندووە "ڕێگە نادەین بە بەڕێوەچوونى فێستیڤاڵى هەنار".

 

بە گووتەی فەریبورز عەزیزی یەکێک لە بەڕێوەبەڕانی فێستیڤاڵى هەنار لە ئاوایی زەردۆیی، دەسەڵاتداران بە بیانوی ئەوەی ناتوانن ئەمنیەتی ڕێگاکان دابین بکەن و پێش بە ترافیک بگرن، ڕێگەیان نەدا فێستیڤاڵەکە بەڕێوە بچێت. عەزیزی لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە "لە دانیشتنێک کە ڕۆژی ١٠ى مانگی گەڵاڕێزان بەڕیوە چوو، بڕیاڕ درا مەڕاسیمەکە ڕۆژێک دوای کۆبوونەوەکە بەڕیوە بچێت کە بە هیچ شێوەیەک نەدەکرا و لە بنەڕەت ڕا نیشانەی دژایەتیکردن بوو".

 

کۆماری ئیسلامی لە سەرەتاوە نەیوێرا ڕاشکاوانە دژایەتی بکات

قایمقامی پاوە دوای چەند حەوتوو ئەوڕۆ بڕیاڕی یەکجاری سەبارەت بە بەڕێوەنەچوونی مەراسیمەکە دا، بەڵام مانگێک پێش ئێستا لە ڕیگەی پیاوەکانی پاشکۆی خۆی باسەکەی ورووژاندبوو بۆ ئەوەی ئاستی کاردانەوەکان ببینێ و پێداگری خەڵک لە سەر بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵەکە هەڵسەنگێنێت. بە گووتەی سەرچاوەیەکی تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی، "دواخستنى ئەو بڕیاڕەی کە لە مێژبوو درابوو، بۆ ترسی دەسەڵاتداران لە توڕەبوونی خەڵک دەگەڕێتەوە".

 

مەلا عەولقادر زۆرترین کاری کرد بۆ بەڕێوەنەچوونی فێستیڤاڵەکە

پێشنوێژی جاشی پاوە مەلا عەولقار قادرى هەموو کارێکی کرد بۆ ئەوەی یەکگرتوویی خەڵک لەسەر بڕیاڕی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵى هەنار بشکێنێت و بە هێنانەئارای گوتاری حەڵال و حەرامی فێستیڤاڵەکە، ویستی هەستی مەزهەبی خەڵک لەسەر ئەو پرسە بوروژێنێت. ناوبراو لە چەندین خوتبەی نوێژی هەینیدا هێرشی کردە سەر ئەو کەسانەی کە خوازیاری بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵى هەنار بوون.

هێڕشەکانی جاش عەولقادر تەنیا چالاکانی نێوخۆ و خەڵکی پاوە و شارەکانی دەوروبەری  نەگرتەوە، بەڵکو ئاڕمانجدارانە هێرشی کردە سەر تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی و بە هێنانی نێوی عەلی جەوانمەردی کە زۆر بەڵگەی لەسەر جاشایەتی و کارە خراپەکانی مەلا عەولقادر بڵاو کردبووە،  فەرمانەکانی سوپا و قایمەقامی یەک بە یەک جێبەجێ کرد.