Ana içeriğe atla

ترامپ باڵەکەى ئێران لەلوبنان دەبڕێت

ترامپ باڵەکەى ئێران لەلوبنان دەبڕێت
posted onOctober 27, 2018
noyorum

لەچوارچێوەى ووتەیەکیدا سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ٣٥مین ساڵیادی هێرش کردنە سەر هێزەکانى ئەمەریکا لەپایتەختى لوبنان، کۆمەڵێک سزاى نوێی بەسەر حزبوڵلای لوبنانى سەپاند.

هێزەکانى مارینزی ئەمەریکا لەساڵى ١٩٨٣ رووبەرووى هێرشێکى چەکداری بیەوە لەبەیروتی پایتەختى لوبنان و، بووە هۆى کوژرانى ٢٤١ سەرباز.

دۆناڵد ترامپ، دووپاتیکردەوە "واژۆی لەسەر یاساکە کردووە، بۆ ئەوەى رێگرى لەپارەدار کردنى نێودەوڵەتى حزبوڵلا بکەین".

ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەى رابردوو کوشکی سپی لەراگەینراوێکدا ئاشکراى کرد " ترامپ، کۆمەڵێک سزای بەسەر حکومەتى ئێران و ئەو حزبە لوبنانیە سەپاندووە".

راگەینراوەکە باسى لەوەشکردووە " ئامانجی ئەو سزایە گۆشەگیر کردنى زیاترى ئەو حزبەیە لەگۆڕەپانى نێودەوڵەتیە".

دووپاتیکردەوە " سزاکان کۆمەڵێک کەسایەتى و دامەزراوەو حکومەت دەگرێتەوە، کەپاڵپشتى و هاریکارى ئەو حزبە دەکەن"، پێیان وایە " حزبوڵلا یەکێکە لەباڵەکانى ئێران، کەئەجێندای رژێمى کۆماری ئیسلامى لەچەندین بەرەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست جێبەجێ دەکات، وەک سووریا".

ترامپ بۆ تووند کردنى فشارەکانى " سزای دارایی بەسەر ئەو حزبە لوبنانیەو، کەسە نزیکەکانى بۆ ئەوەیە تاران ناچارو لاواز بکات، تاوەکو دەست لەبەرنامە ئەتۆمییەکەى و سیاسەتە شەڕانگێزییەکەى هەڵگرێت".

لەلایەن خۆیشیەوە رەندە سەلیم، بەرێوەبەرى چارەسەرى ناکۆکییەکانى پەیمانگەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەواشنتۆن دەڵێت " تواناى ئەو یاسا نوێیە، پرسەکان بۆ حزبوڵلا لەلوبنان ئاڵۆزتر دەکات".

گووتیشى " یاساکە ڕەوشى دارایی ئەو حزبە لاوازتر دەکات، کەئێستا بەهۆى تێوەگڵانى لەشەڕى سووریاو سزاکانى سەر ئێران نالەبارە".

تەنانەت لەنێو سپۆنسەرەکانى ئەو حزبە ترسێک دروستبووە، بەوەى رووبەرووى راوەدونان و دەستگیر کردن هاوشێوەى قاسم تاجەددین، کەلەمەغریب دەستگیر کراو ڕادەستى واشنتۆن کرایەوە، دەبنەوە.

جگە لەوانەش ڕەوشى ئابوورى گشتى لوبنان لەو ئاستە نیە، قەرەبووى زیانەکانى حزبوڵلا بکاتەوە.