Ana içeriğe atla

دەمیرتاش رەتیکردەوە ئەرۆدغان لێبوردنی بۆ دەربکات

دەمیرتاش رەتیکردەوە ئەرۆدغان لێبوردنی بۆ دەربکات
AvaToday caption
posted onDecember 5, 2019
noyorum

شاندی پارتی کۆماری گەلی تورکیا ڕایگەیاند، لە زیندان سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش کاندیدی پێشووی سەرۆکایەتی تورکیایان کردووە و سەرباری ئەوەی دووچاری نەخۆشی مەترسیدار بووەتەوە، بەڵام رەتیکردووەتەوە لێبوردنی بۆ دەربکرێت لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە.

 

ڕۆژنامەی زەمانی تورکی لە زاری "والی ئاغابابا" جێگری سەرۆکی پارتی کۆماری گەلەوە بڵاویکردەوە، دۆخی تەندروستی دەمیرتاش لە زیندان زۆر خراپە، ئەویش بەھۆی ئیدارەی زیندانەکەوە نییە، بەڵکو بەھۆی گوێپێنەدانی وەزارەتی دادی تورکیاوەیە.

جەختیشیکردووەتەوە، سەرباری ئەو دۆخە تەندروستیە خراپەی کە ھەیەتی، بەڵام ڕەتیدەکاتەوە داوای لێبوردنی نەخۆشی بۆ دەربچێت بەھۆی نەخۆشیەکەیەوە لە لایەن ئەردۆغانەوە، تەنانەت ئەگەر چارەنووسی مردنیش بێت.

شاندەکە ئاشکرایانکردووە، دەمیرتاش لە ڕۆژی ٢٦ ی تشرینی دووەمی ڕابردوو لە ناو زیندانی ئەدرنە دووچاری نەخۆشی بووە، بەڵام گوێی پێ نەدراوە و  تا دوو ڕۆژ لەمەوبەر نەبراوە بۆ نەخۆشخانە.

ئایگول برای سەلاحەدین دەمیرتاش بە ڕۆژنامەکەی وتووە، براکەی ماوەی ٢٠ ساڵە نەخۆشە و لەو ماوەیەدا ٢٠ جار زیاتر دووچاری تەنگەنەفەسی بووەتەوە و نەخۆشی دڵی ھەیە، بەڵام لە ماوەی ٣ ساڵی زیندانکردنەکەیدا ٢٠ جاری تر نەخۆشی تەنگەنەفەسیەکەی بۆ ھاتووەتەوە.

ھۆشداری ئەوەشی دا لە ئێستادا براکەی لەم دەستبەسەری سیاسییەوە دۆخی گۆڕاوە بۆ دژایەتی کردنی مانەوەی لە ژیاندا، بەڵام دەبێت لێپرسراوان بزانن لەسەر ئەو کارەیان لە سزادان ڕزگاریان نابێت.

سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان ھەدەپە، لە ساڵی ٢٠١٦وە لەگەڵ فیکەن یوکساداغ زیندانی کراون.

 

ڕاپۆرت: مۆر