Ana içeriğe atla

ماکرۆن: ناتۆ تووشى مێشکوەستان بووەتەوە

ماکرۆن: ناتۆ تووشى مێشکوەستان بووەتەوە
AvaToday caption
ئەمریکا و ئەڵمان بەرگرییان لە ناتۆ و ڕووسەکان بەرگرییان لە ماکرۆن کرد
posted onNovember 9, 2019
noyorum

قسەکانی سەرکۆماری فەرانسە کە گووتبوی ناتۆ تووشی وەستانی مێشک هاتووە، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. مایک پۆمپئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێرای بەرگری لە ڕێکخراوی ناتۆ گووتی ئەو ڕێکخراوە گرنگترین یەکیەتی مێژووییە کە تۆمار کراوە. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕێزلێنان لە سییەمین ساڵیادی ڕووخانی دیواری بەرلین سەردانی ئاڵمانی کردووە.

 

لە لایەکی دیکە ئانگێلا مێرکێل سەرۆکوەزیرانی ئاڵمان قسەکانی ماکرۆنی بە تووند و ڕادیکاڵ ناوبرد. ینس ستولتنبرگ سەرۆکی ناتۆ وێرای بەرگری لەو ڕێکخراوە گووتی: هەر هەولێک لە چواڕچێوەی کەلێن درووستکردن لە نێوان ئەوروپا و ئەمریکای باکوردا بێت نەتەنیا یەکیەتی نێوان دوو ئوقیانوسی ئەتلەس لاواز دەکات بەڵکو ئەگەری هەیە لە ئەوروپاش چەند دەستەیی دروست بکات. یەکیەتی ئەوروپایی ناتوانێ جێی یەکیەتی نێوان دوو ئوقیانوس بگرێتەوە.

ئورزولا فون سەرۆکی داهاتووی ئەنجومەنی ئەوروپا بە کاردانەوە بە ڕەخنەکانی مەکرۆن گووتی: ناتۆ دامەزراوەیەکی زێدە باشە. لە بەرامبەردا ماریا زاخارووا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیە وێرای پێشوازی لە قسەکانی سەرکۆماری فەرانسە قسەکانی ماکرۆنی بە زێڕین ناوبرد.

سەرکۆماری فەرانسە بە ئاماژەدان هێرشی تورکیە بۆ سەر باکوری سوریە گووتبوی: هیچ جۆرە هاوئاهەنگییەک لە نێوان ئەمریکا و هاوبەشە ئەوروپاییەکانی ناتۆ بوونی نییە و ئێمە لە ئیستادا شایەتی دەستدرێژی بێ هاوئاهەنگی تورکیە بۆ سەر یەکێک لە هابەشە ناوچەییەکانمانین کە بەرژەوەندی ئێمەی خستووەتە مەترسیەوە.

ماکرۆنننن