Ana içeriğe atla

سیناتۆرێکى پێشوو: پێویستە ئەمریکا هێرش بکاتە سەر سوپاى پاسداران و قودس لە نێوخۆى ئێران

سیناتۆرێکى پێشوو: پێویستە ئەمریکا هێرش بکاتە سەر سوپاى پاسداران و قودس لە نێوخۆى ئێران
AvaToday caption
posted onSeptember 26, 2019
noyorum

جۆزێف لێبرمەن سیناتۆرى پێشوو و سەرۆکى گرووپى یەکێتى دژى ئێرانى ئەتۆمى، دوێنێ چوارشەممە ٣ى ڕەزبەر بە دەنگى ئەمریکاى گوت کە "هەنگاوێکى گونجاو وەک کاردانەوە بە هێرشەکەى سەر دامەزراوە نەوتییە گەورەکەى عەرەبستان، دەتوانێت ئەمە بێت کە ئەمریکا هەندێک لە دامەزراوەکانى سوپاى پاسداران و هێزى قودس لە نێو خاکى ئێران بکاتە ئامانج".

 

سیناتۆر لیبرمەن لە پەراوێزى (کۆبوونەوەى ئێرانی ٢٠١٩) بە میواندارى دامەزراوەى یەکیەتى دژى ئێرانى ئەتۆمى لە نیۆیۆرک گوتى "ڕێگە بدەن هێزە سەربازییەکانیان سزاى ئەو کارە وەربگرنەوە کە کردوویانە".

سیناتۆر جۆ لێبرمەن، سەرۆکى گرووپى یەکێتى دژى ئێرانى ئەتۆمى گوتى "گەمارۆکانى ئەمریکا کاریگەرییەکى گەورەیان لەسەر ئێران هەبووە، بەڵام بەس نین". ئەو باسى لەوەش کرد کە "ئێران خەریکە دەست بۆ کارێک دەبات کە دەرەنجامەکى تەنیا یەک بژاردە دەهێڵێتەوە و ئەو بژاردەیەش ئەوەیە کە وڵاتەکانى دونیا پشتیوانى لە ڕاپەڕینى خەڵکى ئێران دژى حکومەت و دەسەڵاتى ئاخوندەکان بکەن.