رۆژی ١٧ خەرمانان ٦ بەندکروای سیاسی کورد لەسێدارە دران و ١٧ کادر و پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی شەهید بوون.
دوای ئەوە لەسەر بنەما و دەستپێکى بیرۆکەى مانگرتن لە لایەن دەزگاى میدیایی ئاڤاتودەی، ناوەندی هاوکاری حیزبە سیاسییەکانی کوردستان و چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کاناڵ و ناوەندە ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە نیشانەی ناڕەزایەتی و مەحکومکردنی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بارەگای هەر دوو حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و لەسێدارەدانی لاوانی کوردستان بانگەوازی مانگرتنیان گشتییان بۆ رۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند.
ئاڤاتودەى چەخماخەى مانگرتنى سەراسەرى لێدا و دواتر حزبە ڕۆژهەڵاتییەکان لەگەڵى کەوتن
بە پێی ئەو ئامارانەی کە دەزگای میدیایی ئاڤاتودەی لە بەر دەستی دایە، ٢٠ شار و شارۆچکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر بە چڕی لە مانگرتندا بەشدار بوون،
▫️ لە پاریزگای کرماشان شارەکانی سەرپێڵ زەهاو، قەسری شیرین جوانرۆ، پاوە، سەلاسی باوەجانی
▫️ لە پارێزگای کوردستان. سنە، سەقز، مەریوان، بانە، دیواندەرو قوروە و دێوڵان
▫️ لە پارێزگای ورمێ: ورمێ، مەرگەوەڕ، بۆکان، مەهاباد، سەردەشت، شنۆ، ڕەبەت، بەشێکی پیرانشار
▫️ لە ئیلام بەشیک لەو شارە
کۆماری ئیسلامی لە رێگەی هەڕەشەکردن لە دووکانداران و بازاڕیان و ئەسنافی شارەکان و هەروەها ناردنی کورتەنامەی هەڕەشەئامێز بۆ خەڵک هەر لە سەرەتاوە هەوڵیدا نەهێڵێ مانگرتن سەرکەوتوو بێت. لێدانی زەربدەر لە دووکانەکان و شکاندنی قوفڵەکانیان و لێدانی مانۆڕی نیزامی لە نێو شارەکان کە وێنە و فیلمی بەشی زۆری ئەو کارانەی کادرە ئیتلاعاتییەکان لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاناڵە تێلێگرامییەکانى ئاڤاتودی بڵاو کراونەتەوە، هەر لە سەرەتاوە ویستیان بەر بەو حەرەکەتە بگرن، دوای ئەوەی زانیان کە خەڵک دووکان و بازاڕ ناکاتەوە شەپۆلی گرتن و دەستبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی و خەڵکی ناڕازی کوردستان دەستی پێ کرد.
مانۆڕلێدانى سوپاى پاسداران لە شارى بۆکان و مەهاباد لە پاش مانگرتنى سەراسەرى
بە پێی زانیاریەکانی بەر دەستی ئاڤاتودەی لە مەریوان ٩ کەس تا کاتی ئامادە کردنی ئەو ڕاپۆڕتە دەستبەسەر کراون کە نێوەکانیان بریتیە لە: "ئارام فەتحی، سۆران دانیشوەر، موسلیم ئیبراهیمی، دلێر رۆشەن، محەمەد ئەزکات، ئەحمەد تبیرە، نۆشیروان خۆش نەزەر، حسێن ئەمانی، ئاڕمان ئەمانی".
لە سەردەشت "جەعفەر رەسوڵپور، بەهمەن دەدانساز، محەمەد لیلانەیی، محەمەد ئەمینی" و چەند کەسی دیکە دەستبەسەر کراون کە تا ئیستا ناوەکانیان بۆ ئێمە ئاشکرا نەبوون.
لە ڕوانسەر "باقر سەفەری" و لە بۆکان "دیاکۆ باغەبانی" و لە شنۆ "خالید گەنجی، رەشید ناسرزادە، خدر دەوڵەتی، سیامەند دەولەتی، موسا ئازەری" و لە سنە "خالید حوسەینی، موختار زارعی، مزەفەر ساڵحنیا" و لە دیواندەرە "بێهنام مێهدەوی" و ٢ کەسی دیکە دەستبەسەر کراون کە ناوەکانیان نەزانراوە.
لە لایەکی دیکە لە سەر لە بەیانی ئەوڕۆ بانگهێشتکردنی دووکانداران بۆ ئیدارەی ئەماکین و ئیتلاعاتی شارەکان دەستی پی کردووە و کۆمارى ئیسلامى دەستی کردووە بە لێەستاندنی سەنەد و پەروانە کەسب و جەریمەکردنی خەڵک. کاردانەوەکانی مانگرتن لە ئاستی میدیا جیهانییەکاندا شوێندانەری هەبووە و لەو پێوەندیەدا هەواڵدەری ئەلعەرەبیە، بی بی سی فارسی، دەنگی ئەمریکا ڕاپۆڕت و هەوڵیان لەسەر ئەو ڕووداوە بڵاو کردووەتەوە، بەڵام لە ئاستی بەڕبڵاوتردا ئاوڕی شایانیان لێ نەداوەتەوە.
لینکى ڤیدیۆى نێردراو بۆ دەزگاى میدیایی ئاڤاتودەى لەبارەى مانگرتنە سەراسەرییەکەوە: