پێنج ساڵ بەر لە ئێستا و لە دوای ئەوەی ڕووسیە نیوەدورگەی کریمەی خستەوە سەر خاکی خۆی مافی دەنگدانی ئەو وڵاتە لە کۆڕی ئەنجومەنی ئەوروپا سڕکرابوو. یەکیەتی ئەوروپا ئەو هەوڵەی ڕووسیە بە نایاسایی دەزانێت. کۆمەڵەی ئەنجومەنی ئەوروپا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک هەواڵی هاتنەوەی ڕووسیەی بۆ ئەو کۆمەڵە بڵاو کردووەتەوە. ئەو بڕیارە بە ١١٨ دەنگی ئەرێ، ٦٢ دەنگی دژ و ١٠ دەنگی بێلایەن پەسەند کراو و بەو پێیە نوێنەرانی پەرلەمانی ڕووسیە دەتوانن لە دانیشتنەکانی ئەندامانی ئەنجومەنی ئەوروپا بەشداری بکەن.
نوێنەری ئۆکراین کۆبوونەوەکەی بەجێهێشت
ڤلادیمێر ئاریف، سەرۆکی وەفدی ئۆکراینی لەو دانیشتنە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەو بڕیارەی نوێنەرانی ئەنجومەنی ئەوروپا کۆبوونەوەکەی بەجێهێشت و ڕایگەیاند ئەو بڕیارەی نوێنەرانی ئەنجومەنی ئەوروپا هەڵگری پەیامێکی زۆر خراپ بۆ کۆمەڵگەی جیهانییە. ڕووسیە پێشتر هەڕەشەی کردبوو ئەگەر ئیزنی ئەوەی نەبێ لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ دیاریکردنی سکرتێری نویی کۆمەڵەی ناوبراو بەشداری بکات، ئەوە بۆ هەمیشە لەو ئەنجومەنە دەکشێتەوە.