Ana içeriğe atla

هەدەپە شارەوانییەکانى لە دەستى ئاکەپە سەندەوە

هەدەپە شارەوانییەکانى لە دەستى ئاکەپە سەندەوە
AvaToday caption
ئاکەپە پایتەختی لەدەست دا و هەدەپەش کەمى کرد
posted onApril 1, 2019
noyorum


دوێنێ یەكشەممە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانى تورکیە ئەنجام درا کە ٥٧ ملیۆن کەس لە ٨١ پارێزگای ئەو وڵاتە لە کاتژمێر حەوتى بەیانییەوە تا هەشتى ئێوارە دەنگیان دا.


بۆ هەڵبژاردنەکانى ئەمساڵ كاندیدەكانی ١٢ پارت لە شار و شارۆچكەكانی توركیا ركابەرییان كرد كە بریتی بوون لە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكپارتی)، پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە)، پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە)، پارتی چاك (ئی پارتی)، پارتی سەربەخۆی توركیا (بەتەپە)، پارتی یەكێتیی مەزن (بەبەپە)، پارتی دیموكرات (دەپە)، پارتی چەپی دیموكراتیك (دەسەپە)، پارتی سەعادەت، پارتی كۆمۆنیستی توركیا (تەكەپە) و پارتی نیشتمانی (وەتەن).

سەندووقەکانى دەنگدانى تورکیە ١

خراپى دۆخی ئابووریی توركیا و بوونى ٢٠%ى ڕێژەى هەڵاوسان، هۆکار بوون بۆ ئەوەى یەکدەستى هەڵبژاردنەکانى پێشوو لەدەست بچێت و دوو بەرەى گەورە دروست بێت لە نێوان هاوپەیمانێتی جمهور کە لە ئاكپارتی و (مەهەپە) پێك هاتبوون و هاوپەیمانێتیی میللەتیش کە لە (جەهەپە) و (ئی پارتی) پێك هاتبوون.

لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ مەهەپە هیچ كاندیدێكی سەرۆكشارەوانی بۆ ٢٧ گەورە شارەوانی توركیا دیاری نەكرد و ئاكپارتیش هیچ كاندیدێكی بۆ سەرۆك شارەوانی سێ گەورە شارەوانیی ئەدەنە، مێرسین و مانیسا دانەنا و جەهەپە و ئی پارتیشن لەسەر پشتیوانیكردنی یەكدی لە ٢٢ گەورە شارەوانی رێك كەوتبوون. جەهەپە ١٢ كاندیدی دیاری كردبوو و لە ١٠ شارەكەی دیكەش پشتگیری لە كاندیدەكانی ئی پارتی دەكرد. لە ٥١ پارێزگاكەی دیكەش رێككەوتنیان لەسەر ٢٧ شارەوانی كردبوو. هەر یەک لە شارەوانییەکانى ئیستانبووڵ (ئاكپارتی: ٤٨.٧١% و جەهەپە: ٤٨.٦٥%) و بۆ شارەوانى ئەنکەرە (ئاكپارتی: ٤٧.٢٠% و جەهەپە: ٥٠.٦٢%) دەنگیان هێنایەوە. ژمارەى دەنگدەرانى هەدەپە کەمى کردووە، بەڵام لەبەر ئەوەى کە هەموو سەرۆکى شارەوانییەکانى هەڵبژاردنى ٢٠١٤یان لێ سەندرابووەوە و دروابووە قەیوومەکانى ئەکەپە، زۆرینەى ئەو شارەوانیانە لە دەستى ئەکەپە سەندرایەوە و هەدەپە بردنیەوە، ئەمەش بە سەرکەوتنێکى گەورە هەژمار دەکرێت.

سەندووقەکانى دەنگدانى تورکیە ٢

تا ئێستا کە ٩٩%ى دەنگەکان جیا کراونەتەوە، دەرەنجامەکە بەم شێوەیەیە:

ئاكپارتی: ٤٤.٣٢%
جەهەپە: ٣٠.١١%
ئی پارتی: ٧.٤٥%
مەهەپە: ٧.٣١%

هەدەپە: ٤,٢٤%

سەندووقەکانى دەنگدانى تورکیە ٣

ژمارەى شارەوانییەکانیش بەم شێوەیەیە:

ئاكپارتی:  ١٦ گەورەشارەوانی/ ٤٠ پارێزگا

جەهەپە:  ١٠ گەورەشارەوانی/ ٢٠ پارێزگا

ئی پارتی: سفر گەورەشارەوانی/ ٢٢ پارێزگا

هەدەپە:  ٣ گەورەشارەوانی /  ٧ پارێزگا
مەهەپە:  ١ گەورەشارەوانی/ ١٢  پارێزگا
ئەوانیدی: سفر پارێزگا/ ٤٢  پارێزگا

سەندووقەکانى دەنگدانى تورکیە ٤