Ana içeriğe atla

شوانێكی تەمەن ٦٩ ساڵ لە قەندیل بە تەقەی سوپای تیرۆریستی پاسداران بریندار کرا

شوانێكی تەمەن ٦٩ ساڵ لە قەندیل بە تەقەی سوپای تیرۆریستی پاسداران بریندار کرا
posted onJuly 22, 2026
noyorum

​هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە هەوارگەی «دۆڵەلێنێ»ی کوێستانی قەندیل تەقەیان لە شوانکاران و مەڕوماڵاتی هاووڵاتییان کرد، کە لە ئەنجامدا شوانێكی تەمەن ٦٩ ساڵ بە ناوی (وسوو حەسەن محەممەد) بریندار بووە و چەندین سەر مەڕیش کوژران.

​بە گوێرەی زانیارییەکانی کوڕی ناوبراو، باوکی لە قۆڵیدا بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی قەڵادزێ گواستراوەتەوە، و لە ئێستاشدا ڕەوشی تەندروستیی جێگیرە و بڕیارە نەشتەرگەریی بۆ بكرێت.

مەڕدارانی ناوچەکە دەڵێن ئەم تەقەکردنە بێپاساوە لە کاتێکدایە شوانکارەکان نزیکی سنووری ئێران نابنەوە، بەڵام هێزەکانی سوپای تیرۆریستی پاسداران بەردەوام بە ئاراستەی خاکی هەرێمی کوردستان تەقە دەکەن.