Ana içeriğe atla

فەرەنسا: دەستگیرکردن و ئازاردانی دوو دیپلۆماتکاریان لە تاران بێ وەڵام نابێت

فەرەنسا: دەستگیرکردن و ئازاردانی دوو دیپلۆماتکاریان لە تاران بێ وەڵام نابێت
posted onJuly 22, 2026
noyorum

ژان نویل بارو، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە دوو کارمەندی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامییەوە، دەستبەسەر و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و مامەڵەی "زۆر جیددی و تۆقێنەرانە"یان لەگەڵ کراوە.

بە وتەی ناوبراو، ئەو دوو دیپلۆماتکارە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەبێ هیچ هۆکارێکی ڕەوا دەستبەسەر کراون، هەروەها یەکێك لەوان ئازاری جەستەیی دراوە؛ کردەوەیەک کە بە پێشێلکردنی ڕوونی پارێزبەندی دیپلۆماسی دادەنرێت.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، دواجار ئەو دوو ئەفسەرە گەڕاونەتەوە باڵیۆزخانە و سەلامەتن و بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئێران بەرەو فەرەنسا بەجێبهێڵن.

بارۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دیپلۆماتکارانە ئەرکی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی پشتیوانیی فەرەنسا بۆ کۆمەڵگەی مەدەنیی ئێران بەتایبەتی هونەرمەندان و زانایان لە ئەستۆ گرتووە و پاریس لە پشتیوانیکردنی گەلی ئێران پاشەکشە ناکات.

هەروەها باسی ەوه کرد که ڕاستەوخۆ ئەو پرسەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی وروژاندوه و هۆشداریشی داوە که ئەم کردەوه "توند و قبوڵنەكراوە" بێ وەڵام نابێت.