Ana içeriğe atla

پزیشکێکی دڵسۆز لە سنە کۆچی دواییکرد

پزیشکێکی دڵسۆز لە سنە کۆچی دواییکرد
posted onMay 20, 2026
noyorum

ئەشکان مروەتی، پزیشکی خەڵکی سنە کە لە ناڕەزیەتییەکاندا پەنای برینداران بوو، کۆچی دوایکرد.

ئەو پزیشکی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە بوو و لە بەتایبەت لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠٢٢دا زۆر هاوکاری خۆپێشاندەرە بریندارەکان کرد.

دەگوترێت ئەو پزیشکە دڵسۆزە بەهۆی سەکتەوە کۆچی دوایکردووە، بەڵام هەندێ سەرچاوە مەرگی ئەشکان مروەتی بە گوماناوی لە قەڵەم دەدەن.