Ana içeriğe atla

دوو کۆمەڵە شیعرى میرزای هەورامى چاپ دەکرێن

دوو کۆمەڵە شیعرى میرزای هەورامى چاپ دەکرێن
AvaToday caption
posted onFebruary 11, 2019
noyorum

 

له‌ چاپی نوێی دیوانی میرزایی هه‌ورامی، دوو کۆمەڵە شیعرە پێشووه‌که‌ی به‌ ناوه‌کانی "زه‌ردیی خه‌زان" و "سه‌وزه‌ی کۆساڵان" له‌ یه‌ک به‌رگدا کۆ کراونه‌ته‌وه‌ و به‌ ڕێکوپێکی چاپ کراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دیوانی میرزای هه‌ورامی که‌ کۆکراوه‌ی دوو کۆمه‌ڵه‌ شیعری زه‌رد‌یی خه‌زان به‌ زاراوی سۆرانی و سه‌وزه‌ی کۆساڵان به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامییه‌  و لە قەبارەیەکی نوێدا چاپ بووە ئێستا له‌ بازاڕی کتێبی کوردی له‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌رانه‌. ئەم دیوانە کە کۆمەڵە شیعرەکانى مەلا موحەمەد ئەمین میرزایی ناسراو بە میرزای هەوارمی لە ۴۰۰ لاپەڕەدا کۆ کردووەتەوە، لە لایەن دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى کوردستانەوە چاپ کراوە.

لە پێشەکی کتێبەکەدا مامۆستا مەلا موحەمەد ئەمین میرزایی ژیاننامەی خۆی بە سەردێڕی (وێنام کە)بە شێویەکی ڕەوایی - ئەدەبی و لە چەند لاپەرەدا بە جوانی باس کردووە. میرزا لە گوندی کەماڵای هەورامانی تەخت لە دایک بووە و لە لاى مەلا موحەمەد ئەفراز ناسراو بە مەلا موحمەدی گەورە لە گوندی نژماری مەریوان خوێندنی تەواو کردووە و ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. دواتر بە هۆی زەوق و توانایی ئەدەبی پڕهێز و بێزی هاوکاری لەگەڵ رادیۆ کوردی سنە و مەریوان  کردووە و چەندین بەرهەمی شیعری و ئەدەبیشی نووسیوە. ئێستا میرزای هەورامی لە شاری سنە نیشتەجێیە و دەنگ و شیعرە کانی ڕازێنەرەوەی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی کوردستانە.