Ana içeriğe atla

لاوێکی کورد سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

posted onSeptember 9, 2025
noyorum

 

ئاریەن ڕۆستەمی لاوی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێ ڕاپۆرتی کوردپا، ڕێکەوتی ١٨ خەرمانانی ١٤٠٤، لاوێکی کورد بە ناوی "ئاریەن ڕۆستەمی" لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە قەسر شیرین بە سەرۆکایەتیی بەناو دادوەر نەریمان شەفیعی، سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.  

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا پشتی بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی قەسری شیرین بۆ دەرکردنی ئەم حوکمە لەسەر ئەم هاووڵاتییە بەستووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: بڕیاری دادگای سەرەتایی لە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ بە ئاریەن ڕۆستەمی گەیەندراوە.

ئەو حوکمەی کە لە دژی ئەم لاوە کوردە دەرچووە بە شێوەی حزووری و لە ماوەی بیست ڕۆژ دوای ئاگادارکردنەوە دەتوانرێت لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کرماشانەوە  پێداچوونەوەی پێدا بکرێت.