Ana içeriğe atla

27%ی خەڵک لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژانە بە 2 دۆلار دەژین

هەژاری
posted onFebruary 4, 2025
noyorum

بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی ئاماری ئێران، ٢٧٪ی خەڵک لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژانە بە ٢ دۆلار داهاتەوە دەژین و زیاتر لە ٦٪ی خەڵک کێشەی بەدخۆراکی قوڵیان هەیە.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی ئێعتماد، لە کاتێکدا خەڵک بەو داهاتە کەمەوە دەژین، تەنیا تێچووی دەرمانی خەڵک بەردەوام لە هەڵکشان دایە و زۆر بنەماڵە تواناییان نییە دەرمان بکڕن.

ئێعتماد دەڵێت: ٣٠٪ی خەڵک لە ئێران لە ژێر هێڵی هەژارییدا دەژین و لەم بارودۆخەدا دامەزراوە یارمەتیدەرەکانی وەک  "بنياد مستضفعان و وزارت رفاه" ناتوانن پێداویستییەکانی ئەو خەڵکە هەژار و کەم داهاتە دابینبکەن.

هێڵی هەژاریی لە ساڵی ٢٠١١دا ١١٪ بووە بەڵام ساڵی ٢٠٢٤ گەیشتووەتە ٣٠٪، واتە لە هەر ٣ کەس لە ئێران یەک کەس ژیانی لەژێر هێڵی هەژاریی دایە و ناتوانێت پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی دابینبکات.

بەپێی ئەو راپۆرتە، 5.3%ی منداڵان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کێشەی بەدخۆراکیی و کورتی باڵایان هەیە و 6.5%ی  خەڵکیش کالۆری پێویست وەرناگرن.

واتە خەڵک ناتوانن وزە، پرۆتئین، ڤیتامینەکان و ماددەی کانزایی پێویست بۆ جەستەیان دابینبکەن و بەم پێیە جەستەیان هەمیشە لاواز و لە بەرانبەر نەخۆشییەکاندا توانای بەرگریی نابێت.

ئەو رۆژنامەیە دەڵێت، رەنگە ئامارەکان لەوە زیاتریش بن.

هادی موسەوی، بەڕێوەبەری توێژینەوەکانی خۆشبژێویی لە وەزارەتی تەعاون، هاوینی ساڵی ١٤٠٢ گوتی: ٥٧٪ی خەڵک لە ئێران کێشەی بەدخۆراکییان هەیە.