Ana içeriğe atla

مەزڵووم عەبدی و مەسعود بارزانی باسیان لە رێکخستن و یەکهەڵوێستیی کورد کردووە

مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی
کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
posted onJanuary 17, 2025
noyorum

مەزڵووم عەبدی و مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەی باسیان لە "رێکخستنی نێو ماڵی کورد و یەک هەڵوێستیی کورد" لە سوریا کردووە و جەتیان کردووەتەوە "لایەنە کوردیەکانی سووریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنەک و بە ڕێکاری ئاشتیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن."

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، رۆژی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ بۆ یەکەمجار لە پیرمام پێکەوە کۆبوونەوە.

بەپێی راپۆرتی بارەگای بارزانی لەو دیدارەدا "بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و هەروەها چوارچێوەی گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنیەتیی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کروە."

فەتحوڵا حوسێنی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندیی لەگەڵ ئەو دیدارە گوتی: "کۆبوونەوەکە بۆ هەنگاونان بووە لەسەر"چۆنیەتی بەهێزکردنی گوتاری کوردی لە ڕۆژئاوا، گۆڕانکاری خێرا و بەپەلە هەن لە ناوجەرگەی سوریا، دەبێت کوردیش یەک هەڵوێست بیت لەم دۆخەدا."

لە ١٠ ساڵی رابردوودا ژەنەراڵ مەزڵووم عەبدی، دوو جار سەردانی هەولێری کردووە و چەندجارێکیش چووەتە سلێمانی.

مەزڵووم عەبدی تەنیا لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەتەوە، بەڵام لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش قسەی کردووە و هەر رۆژی پێنجشەممە گەڕاوەتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رۆژی پێنجشەممە گوتی: "هەوڵێک لە ئارادایە ئەو گوشارەی لەسەر ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان هەیە کەمتر بێتەوە و بتواندرێت بە کۆدەنگی هەموو لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان دانوستاندن لەگەڵ ئیدارەی نوێ لە دیمەشق بکەن، ئەویش بە ئامانجی مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باش بۆ کورد."

ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری بەریتانی رۆژی ٢٦٧ بەفرانبار بڵاوی کردەوە، یەکەم کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی، نیشانەی پێشکەوتنێکی چاوەڕواننەکراوە لە هەوڵەکانی دەسەڵاتی جۆو بایدن بۆ کەمکردنەوەی ململانێیەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزەکانی سوریای دیموکرات و هەروەها بەشێكە لە هەڵمەتێكی فراوانتری ئەمریكا بۆ ئاشتەوایی لەنێوان توركیاو هێزەكانی سوریای دیموكرات.

ئەم سەردانە دوای ئەوە هات کە رۆژی دووشەممە د. حەمید دەربەندی، نوێنەری مەسعود بارزانی سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد و لە حەسەکە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، کۆبووەوە و دەگوترێت  بەفەرمی بانگهێشتنامەی بارزانی بە فەرماندەی گشتیی هەسەدە گەیاندووە