Ana içeriğe atla

مەزڵووم عەبدی سەردانی باشووری کوردستان دەکات

مەزڵووم عەبدی
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات
posted onJanuary 16, 2025
noyorum

ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری بەریتانیای بڵاوی کردووەتەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، سەردانی باشووری کوردستان دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئەلمۆنیتۆر، کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزڵوم عەبدی، لەوانەیە ئەم هەفتەیە لە بارەگای بارزانی لە نزیک هەولێر بەڕێوەبچێت.

بەپێی راپۆرتەکە، یەکەم کۆبوونەوەی نێوان دوو سەرکردە، نیشانەی پێشکەوتنێکی چاوەڕواننەکراوە لە هەوڵەکانی دەسەڵاتی جۆو بایدن بۆ کەمکردنەوەی ململانێیەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزەکانی سوریای دیموکرات و هەروەها بەشێكە لە هەڵمەتێكی فراوانتری ئەمریكا بۆ ئاشتەوایی لەنێوان توركیاو هێزەكانی سوریای دیموكرات.

ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت کە رۆژی دووشەممە د. حەمید دەربەندی، نوێنەری مەسعود بارزانی سەردانی رۆژئاوای کوردستان کرد و لە حەسەکە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، کۆبووەوە و دەگوترێت  بەفەرمی بانگهێشتنامەی بارزانی بە فەرماندەی گشتیی هەسەدە گەیاندووە

لەو کۆبوونەوەیەدا مەزڵووم عەبدی جەختی کردووەتەوە کە قۆناخی ئێستا پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان هەموو لایەنە کوردییەکان هەیە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و دەستەبەرکردنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد.

لە كۆبوونەوەكەدا د.عەبدولحەمید دەربەندی، پەیامی مەسعود بارزانی گەیاندووەتە مەزڵووم عەبدی، کە لەودا باسی لە گرنگیی هاوكاریی لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە دۆخی ئێستادا کردووە.