Ana içeriğe atla

دەستبەسەرکرانی ژیان میری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

ژیان میری
ژیان میری، چالاکڤانی بواری ژینگە
posted onJanuary 12, 2025
noyorum

ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانبار، ژیان میری خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

دەستبەسەرکرانی ژیان میری لە گەڕەکی "مەسناو"ی شاری سنە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بووە.

 ئەم چالاکە ژینگەپارێزە، تا ئێستا چەندین جار بە هۆی چالاکییەکانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتنی و چارەنووسی ژیان میری لەبەر دەستدا نییە.