Ana içeriğe atla

خامنەیی لە ترسی ئیسرائیل بۆ شوێنێکی زۆر ئەمنی هەڵاتووه

خامنەیی لە ترسی ئیسرائیل بۆ شوێنێکی زۆر ئەمنی هەڵاتووه
posted onSeptember 28, 2024
noyorum

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز له زاری سەرچاوەکانییەوه باس لەوە دەکات کە عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، له ترسی هێرشه ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، بە ڕێوشوێنی توندی ئەمنی گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی زۆر نهێنی.

سەرچاوەکانی هەواڵ بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژێمی ئێران، به ڕچاو کردنی ڕێوشوێنی توندی ئەمنی، گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ئارام لە ناوخۆی ئێران.

ئێوارەی هەینی، شەشی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزی بەرگری ئیسرائیل له هێرشێکی سامناک توانی حەسەن نەسروڵڵا، ڕێبەری ڕێکخراوی تیرۆریستی حزبوڵلا له نێو ببات.

هەر لەم پەیوەندییەدا، سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە ڕێگە نادات کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەیرووتەوە چەک بۆ گرووپی چەکداریی حیزبوڵڵای لوبنان بگوازێتەوە.

دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: "ئێمە ئاگاداری ناردنی چەکی ئێرانین بۆ حیزبوڵڵا و هەوڵەکانی گواستنەوەیان پووچەڵ دەکەینەوە. لە ئێستادا هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل دەوریە فڕۆکەخانەی بەیرووت دەدەن".