Ana içeriğe atla

حەسەن نەسروڵڵا ڕێبەری گرووپی تیرۆریستی حیزبوڵڵای لوبنان کوژرا

حەسەن نەسروڵڵا ڕێبەری گرووپی تیرۆریستی حیزبوڵڵای لوبنان کوژرا
posted onSeptember 28, 2024
noyorum

وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای لە هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر باشووری بەیرووت پشتڕاست کردەوە.

دانیەل هاگاری سەبارەت بە کوشتنی نەسروڵڵا ڕایگەیاند "پەیامەکە ساکارە، ئێمە دەزانین کە چۆن بگەینە هەر کەس کە هەڕەشە بێت بۆ سەر هاووڵاتییانی ئیسرائیل".

ئەرتەشی ئیسرائیلیش لە هەژماری "ئیکس"دا ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە ناوبراو چیتر ناتوانێت جیهان بخاتە ژێر مەترسییەوە".

ئەرتەشی ئیسرائیل دوێنێ هەینی بە فەرمانی ڕاستەوخۆی بێنیامین نێتانیاهوو هێرشی کردە سەر بنکەی فەرماندەیی حیزبوڵڵا لە باشووری بەیرووت.

بەگوێرەی زانیارییەکان جگە لە نەسروڵڵا کە ئامانجی سەرەکیی هێرشەکە بووە ژمارەیەکی دیکە لە فەرماندەکانی حیزبوڵڵاش لەم هێرشەدا کوژراون