Ana içeriğe atla

خۆکوژیی پەنابەرێکی کوردی ڕۆژهەڵات لە کەمپی موغەلای تورکیە

خۆکوژیی پەنابەرێکی کوردی ڕۆژهەڵات لە کەمپی موغەلای تورکیە
AvaToday caption
posted onApril 24, 2023
noyorum

شەوگار محەمەدی، چالاکی سیاسی و یەکێک لە ڕپەڕیوانی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"، بە هۆی پشگوێخستنی کەیسی خۆی و هاوسەرەکەی لەلایەن بەرپرسانی کەمپی موغەلا هەوڵی دا کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئێستا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و بارودۆخی نازانرێت.

شەوگار محەمەدی و حوسێن (ئامانج) مینبەری، ژن و مێردێکی پەنابەری کوردی ڕۆژهەڵاتن کە لە کەمپی دیپۆرتی موغەلا لە تورکیا زیندانی کراون و دژ بە بێچارەنووسی و پشتگوێخستنی دۆسیەکەیان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.

ئەم ژن و مێردە پەنابەرە نزیکەی پێنج مانگ لەمەوبەر دوای ئەوەی هێزە تیرۆریستییەکانی سوپای پاسداران لە شاری مەریوان هەوڵیان دا دەستگیریان بکەن، ناچاربوون بەرەو تورکیا هەڵبێن بەڵام لەوێ دەستبەسەر و گوازرانەوە بۆ کەمپی دیپۆرتکردنەوە.

ماوەیەکە زۆرێک لەو لاوانەی کە زیندانی کراون یا بریندار بوون و یا هەڕەشەی گرتنیان لەسەر لەبەر بەشداریکردنیان لە ڕاپەڕینەکان، لە ترسی دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمی ئاخوندی ڕادەکەن و هەوڵی کۆچکردن دەدەن بۆ ئەوروپا، بۆیە ئەگەر دیپۆرت بکرێنەوە بۆ ئێران، ئەوا مەترسیی جیددی گرتن و ئەشکەنجەدان و سزای قورسی زیندانیان لەسەرە.